هەواڵ

لیدز و بێلسا پرێمیەر لیگ گەرم گوڕتر ئەكەن

بەسوود وەرگرتن لەدۆڕاندنی وێست بڕۆمویچی ڕكابەری یانەی لیدز بەسەركردایەتی مارسێلۆ بێلسای ئەرجەنتینی گەڕانەوە بۆ خولە بەھێزەكەی پرێمیەر لیگ.

یانەی لیدز و بێلسای ڕاھێنەر دوو ناوی گەورەن و ناكرێت گەڕانەوەیان بۆ خولی نایاب بەكەم سەیر بكرێت، وەرزی داھاتووش دەردەكەوێت ئەوان بەگەورەیی ماونەتەوە یان خولی پلە یەك شەتەكی كردوون.

لەیارییەكی جەولەی پێش كۆتایی خولی پلە یەكی ئینگلتەرا یانەی وێست بڕۆمویچ كەڕكابەریی گەڕانەوە بۆ پرێمیەر لیگ دەكات بووە میوانی یانەی ھودرزفێڵد، بەڵام ئەو سەردانەی یانەكەی وێست میدلاندز بەخێر بۆ لیدز شكایەوە چونكە میوان دۆڕا و كوڕانی بێلسا پێی گەشانەوە.

هەرچەندە لیدز دوو یاریی ماوە لەخولەکە، بەڵام دۆڕاندنی وێست بڕۆمویچ کارەکەی ئاسان کرد و سەرکەوتنی لیدزی بۆ خولی نایاب و پاڵەوانبوونی لەخولی پلە یەک یەکلایی کردەوە.

دواین جار لیدز لەخولی نایابی ئینگلتەرا یاریی کرد وەرزی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ بوو، کاتێک بەهۆی کێشە داراییەکانەوە لەپلەی ١٩ یەمدا بوو دابەزی بۆ خولی پلە یەک.

وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ بووە نەهامەتییەکی تر بۆ لیدز و ئەمجارە دابەزی بۆ خولی پلە دوو، وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ جارێکی تر بەشداریی خولی پلە یەکی کردەوە، ٧ ساڵ دواتر بۆ رزگاربوون لەخولی پلە یەک گرێبەستیان لەگەڵ مارسێلۆ بێلسای راهێنەر ئیمزا کرد، وەرزی یەکەم گەیشتنە لێواری گەڕانەوە بۆ خولی نایاب، بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو، ئەم وەرزە ئەو قۆناغەشیان بڕی و گەیشتنە ئاواتی لەمێژینەیان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close