ڕێنمایی

ناوبژیوانی ڤیدیۆی یاریدەدەر(VAR)


پاش ئەزمونێک کە بەردەوام بوو بۆ ماوەی (2) ساڵ لە (20) پاڵەوانێتی و (800) یاری شی کردنەوەی ئەنجامەکان لەلایەن زانکۆیەکی بەلجیکی تایبەت ئەم دەرەنجامانەی لێکەوتەوە:
1-دەس تێوەردان و کاریگەری لەسەر یاری:
لە (3) یاریدا (750) بڕیار لەلایەن ناوبژیوانانەوە دراون لە ناو ڕووبەری یاریدا
(15) بڕیاریان وردبینی تێدا کراوەتەوە
تەنها(1) بڕیار پێویستی کردوە لێبدرێتەوە
ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە کاریگەری و دەست تێوەردان زۆر کەمە
2-درێژ کردنەوەی کاتی یاری:
دوای بەراوردکردنی ئەو کاتەی کە سەیر کردنەوەی ڕوداوەکە لەگەڵ ڕووداوەکانی تردا وەک هەڵدانی لا و لێدانی گۆشە و لێدانی گۆڵ … هتد لە ئەنجامدا دەرکەوت کە سەیرکردنەوەی فیدیۆ لەوانەیە تەنها خولەکێک زیاد بکات بەراورد بە ڕوداوەکانی تر
3-دروستی بڕیارەکە:
لێدانی سزا:
بێ بەکار هێنانی (VAR) %90
بەکارهێنانی (VAR) %98.3
گۆڵە تۆمارکراوەکان:
بێ بەکار هێنانی (VAR) %92.1
بەکارهێنانی(VAR) %99.2
کارتی سور:
بێ بەکار هێنانی (VAR) %96
بەکارهێنانی (VAR) %99.1
ناسنامەی هەڵە:
بێ بەکار هێنانێ (VAR) %71.4
بەکارهێنانی (VAR) %100

وەک تێبینی دەکرێت لەگەڵ زیادکردنی ڕێژەی دروستی و وردبینی لەگەڵ(VAR)هێشتا نەگەشتوەتە ڕێژەی %100تەنها لە یەک ڕوداودا نەبێت ئەویش تەنها لە ڕوداوی دیاریکردنی یاریزانانە بەو واتایەی کە کۆمەڵێک ڕووداوی ناڕونی کەم هەیە کە ئەکەوێتە سەر ڕاو بۆچوون چونکە ئەو ناوبژیوانەی (VAR) کە ڕووداوەکە دەبینێتەوە مرۆڤە و پێدەچێت بۆچونێک و شیکردنەوەیکی ناڕاستی هەبێت لەوکاتەدا کە ئەوەش شتێکی ئاسایی و چاوەڕوانکراوە تەنانەت لە ئاستە هەرەبەرزەکانیشدا،وە بنەمای سەرەکی ناوبژیوانی ڤیدیۆی یاریدەدەر(VAR) بریتیە لە
(کەمترین دەست تێوەردان ، زۆرترین سوود).
لەلایەکی ترەوە و بە پێی یاسای تۆپی پێ ئەوا دواخستنی(فیکە[شاوور] یان ئاڵا) دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

  • دواخستنی فیکە یان ئاڵا بۆ سەرپێچیەک ڕێپێدراوە لە کاتی بونی هێرشێکی ڕوون و مەترسیدار لەکاتێکدا کە یاریزان پێدەچێت گۆڵ بکات یان هەلێکی ڕۆشتنی هەیە بەرەو ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر.
    ٭ئەگەر ناوبژیوانی یاریدەدەر هەستا بە دواخستنی بەرزکردنەوەی ئاڵاکە بۆ سەرپێچیەک، پێویستە لەسەر ناوبژیوانی یاریدەدەر کە ئاڵاکەی بەرز بکاتەوە کاتێک تیمی هێرشبەر کۆڵی کرد یان لێدانی سزای بۆ هەژمارکرا یان لێدانی ئازاد یان لێدانی گۆشە یان هەڵدانی لا یان تۆپی کۆنتڕۆڵ کردەوە دوای کۆتایی هاتنی هێرشی یەکەمجار ، لە سەرجەم ڕوداوەکانی تردا پێویستە بڕیار بدات بە بەرزکردنەوە یاخود بەرزنەکردنەوەی ئاڵاکەی بەپێی بڕیارەکانی یاریەکە.
    وەرگیراوا لە
    د . نجاح رحم راشد
    ناوبژیوانی یاریدەدەری نێودەوڵەتی پێشوو
    وانەبێژ و هەڵسەنگێنەری ناوبژیوانانی ناوخۆیی لە ئێستادا
    وەرگێرانی:
    ئومێد مصطفی عبدالله
    ناوبژیوانی پلە یەکی عێراق و کوردستان
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close