هەواڵ

سکاڵای ١٥ کچ یانەیەکی ئەمریکی هەڵئەتەکێنێت

١٥ کچ سکاڵایەک دژی بەڕێوەبەر و چەند ئەندامێکی ئیدارەی یانەکەیان تۆماردەکەن و ناچاریان دەکەن لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی لەیانەکە دەستپێبکەن و کۆمەڵێک کەس لەکار دووربخەنەوە.

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکرد ١٥ کارمەند و ٢ رۆژنامەنووسی پێشووی یانەی واشنتن رێدسکینز سکاڵایان لەدژی یانەکە بەرزکردۆتەوە ئەویش بەتۆمەتی ووتنی قسەی نەشیاوی سێکسی و قسەکردن لەبارەی لەش و لار و سەرنج راکێشی جەستە لەلایەن بەڕێوەبەرانی یانەکەوە.

ریچارد مان یەکێکە لەو بەڕێوەبەرانەی یانەکە کەتێوەگلاوە و هەفتەی رابردوو لەپۆستەکەی دوورخراوەتەوە، هەروەها کارمەندەکان جێگری سەرۆکی یانەکە لاری مایکڵ-یان تۆمەتبارکردووە و رۆژی چوارشەممە مایکڵ لەسەرکار لادرا.

هەرچەندە لەتۆمەتەکاندا دان سنایدەری سەرۆکی یانەکە بەرنەکەوتووە، بەڵام رەخنەی زۆری ئاڕاستە دەکرێت کەرەوشتی ئەندامانی ئیدارەکەی بەوشێوەیەیە.

لەلایەکی دیکەوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رەشپێستەکان لەئەمریکا یانەی واشنتن رێدسکینز کەوتە بەر لێشاوی رەخنە بەهۆی رەگەزپەرستی لەناو و لۆگۆی یانەکە کەتایبەت کراوە بەهیندییە سورەکانی ئەمریکا، بۆیە ئێستا یانەکە سەرەڕای سکاڵاکانی ئەو کارمەندانە سەرقاڵی گۆڕینی ناو و لۆگۆی یانەکەیەتی.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close