سه‌رهه‌نگ موحسینى گۆڵپارێز له‌یانه‌ى ئه‌مانه‌ى به‌غدا نزیكه

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فۆتۆكان: كاكە سان و ئومێد ئیبراهیم
سه‌رهه‌نگ موحسین-ى گۆڵپارێزى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق چاوى دوو یانه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له‌سه‌ره و له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان كه یانه‌ى ئه‌مانه-یه زۆر نزیكه و وه‌ك خۆى ده‌ڵێ باسى ورده‌كارى زۆر كراوه، به‌ڵام هێشتا بڕیارى كۆتایی نه‌داوه.
سه‌رهه‌نگ موحسین-ى گۆڵپارێزى دیارى كوردستان و شارى هه‌ولێر و پێشووترى یانه‌ى هه‌ولێر كه‌ئێستا له‌ڕیزى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى برایه‌تى له‌خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یارى ده‌كات، له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ (كورد سپۆرت)، وتى: دوو یانه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق له‌سه‌ر هێڵن، به‌ڵام نزیكترینیان یانه‌ى ئه‌مانه-ى شارى به‌غدا-یه و به‌فه‌رمی قسه‌مان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا كردووه و له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى گۆڵچییهكانى یانه‌كه قسه كراوه و بریكارى كاره‌كانم له‌گه‌ڵیان دانیشتووه و كاره‌كان به‌باشى به‌ره‌وپێش چووه، هێشتا ماوه و كۆتایی نه‌هاتووه، باردورۆخى یانه‌كه و ئه‌وێیان پێ وتووم، بڕى پاركه و یارى كردن و ئه‌وانه‌ش باسكراوه، به‌ڵام بهفهرمیى نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتنى كۆتایی.

شایه‌نى باسه سه‌رهه‌نگ موحسین نادر ساڵى 1986 له‌شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه و باڵاى 180 سانتیمه‌تره و له‌ساڵى 2005ه‌وه وه‌ك گۆڵپارێزێكى پیشه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه و له‌ماوه‌ى ساڵانى 2006 و 2007دا 5 یارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق ئه‌نجامداوه و پاشان یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه و بۆ وه‌رزى 2019-2020 یانه‌ى هه‌ولێر-ى به‌جێهێشت و روویكرده یانه‌ى برایه‌تى.
