له‌ناوچه‌ى خۆرئاواى ئاسیا هه‌ولێر سه‌رقافڵه‌ى یانه‌كانى عێراقه

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
لیستى ناوى باشترین یانه‌كانى ناوچه‌ى خۆرئاواى ئاسیاى له‌ماوه‌ى 18 ساڵى رابردوودا بڵاوكرایه‌وه و تیایدا تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر سه‌رقافڵه‌ى هه‌موو یانه‌كانى عێراقه.

به‌پێى لیستهكەی ئۆپتا، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر بە (60333)خاڵ پله‌ى 23ى ریزبه‌ندى یانه‌كانى ناوچه‌ى خۆرئاواى ئاسیا دایه و پاش ئه‌و یانه‌ى قوهجهوى شارى به‌غدا له‌پله‌ى 24 دێت و یانه‌ى زه‌وڕا-ى شارى به‌غدا له‌پله‌ى 31 و یانه‌ى دهۆك له‌پله‌ى 66 و یانه‌ى شورته-ى شارى به‌غدا له‌پله‌ى 7ى ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ناویان هاتووه.

لیسته‌كه ریزبه‌ندی باشترین یانەكانی ناوچه‌ى خۆرئاواى ئاسیا-ى له‌خۆگرتووه، پۆلینى یانه‌كانیش لهسهرئهنجامهكانیان بووه له‌ماوه‌ى ساڵانى 2002 تا 2019دا، به‌شدارى و ئه‌نجامه‌كانى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر-یش له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر به‌رچاو و كاریگه‌ر و پڕ ده‌ستكه‌وت بوون له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق و جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا و جامى یه‌كێتى ئاسیادا و تیپه‌كه چوارجار له‌وه‌رزه‌كانى 2006-2007، 2007-2008، 2008-2009، 2011-2012 بۆته پاڵه‌وانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق و سێ جارى تریش له‌وه‌رزه‌كانى 2010-2011، 2012-2013، 2013-2014 پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێناوه و ساڵى 2008 به‌شدارى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا-ى كردووه و شه‌ش جاریش له‌ساڵانى 2009، 2011، 2012، 2013، 2014، 2015 به‌شدارى جامى یه‌كێتى ئاسیا-ى كردووه و ساڵانى 2012 و 2014 پله‌ى دووه‌مى تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
