یانه‌ى دالكورد یه‌كێك لهڕكابهرهكانى ناچار به‌یه‌كسانبوون كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌ك هه‌فته‌ى پێشوو یانه‌كه‌ى كوردانى سوید (دالكورد) لهسوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید كه‌وته داوى یه‌كسانبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌م یهكسانبوونهى ئه‌مڕۆى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدابوو، كاتێك تا خوله‌كى 85 به‌دوو گۆڵ له‌دواوه‌وه بوو، دواتر توانى یانه‌ى خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر ناچار به‌یه‌كسانبوون بكات.
یانه‌ى دالكورد سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌مموزى 2020 له‌یارى ده‌ستپێكى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) له‌یاریگاى سكاریۆڤاڵن بووه میوانى یانه‌ى یونگخیله و سه‌ره‌نجامیش توانى 2-2 یه‌كسانبێت و خاڵێك لهڕكابهرهكهى وه‌ربگرێت.

نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات، به‌ڵام له‌نیوه‌ى دووه‌مدا یانه‌ى یۆنگخیله توانى له‌خوله‌كه‌كانى 69 و 76 به‌دوو گۆڵ پێشبكه‌وێت، یانه‌ى دالكورد-یش له‌خوله‌كه‌كانى 85 و 90+5ى یارییه‌كه‌دا توانى دوو گۆڵ له‌ڕێگه‌ى كریستۆفه‌ر ستیف و كێرفالا سیسوكۆ تۆماربكات و یانه‌ى میوان ناچار به‌یه‌كسانبوون بكات و خاڵێكى گرنگى لێوه‌ربگرێت.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى دالكورد بووه خاوه‌نى 7 خاڵ له 7 یارى (1 بردنه‌وه و 4 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) و (11-8 گۆڵ) و جیاوازى (+3 گۆڵ) و به‌شێوه‌ى كاتى له‌خانه‌ى 11ه‌وه بۆ خانه‌ى نۆیه‌مى ریزبه‌ندى سوپێرتانى ساڵى 2020 سه‌ركه‌وت.