هەواڵ

کاسیاس و ریاڵ مەدرید ئاشتدەبنەوە

دوای کێشەکانی کۆتایی ژیانی لەریاڵ مەدرید و جێهێشتنی یانەکە بەشێوەیەک کەشایەنی خزمەتەکانی ئەو نەبوو، دواجار ئیکەر کاسیاس و ریاڵ مەدرید بەجۆرێک لێک نزیک بوونەتەوە کەڕەنگە وەرزی داهاتوو پۆستێکی باڵا لەیانەی شاهانە وەربگرێت.

رۆژنامەی مارکا و بەشی ئیسپانی کەناڵی ESPN ئاشکرایانکرد گفتوگۆکانی یانەی ریاڵ مەدرید و ئیکەر کاسیاسی گۆڵچی و کاپتنی پێشووی یانەکە گەیشتۆتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

گفتوگۆکانیش بۆ ئەوەیە ئیکەر کاسیاس لەوەرزی نوێدا وەک راوێژکاری فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ دەستبەکاربێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close