هەواڵ

میهراکۆ دەرگای هۆڵەکەی بۆ خزمەتی وەرزشکارێک دەخاتە سەرپشت


دوابەدوای بڵاوبونەوەی کورتە چیرۆکێک لەسەر (ئارش ئەیوب)ی وەرزشکار کەناوبراو سەرەڕای کاری ڕۆژانەی کەدەستگێڕەو لەسەهۆڵەکە بژێوی ژیانی پەیدادەکات، هاوکات خاوەنی پشتێنی (ڕەشی دان یەکی)یاری تایکۆندۆشە، بەرپرسانی هۆڵی (فیتنێسی) میهراکۆو ڕاهێنەری ناسراوی لەشجوانی (دەشتی هەورامی) بەزوویی پەیوەندی کرد بە ناوەندی وەرزشی کوردستانەوەو ئامادەیی هۆڵی میهراکۆی پیشاندا بۆ ئەوەی ئارشی وەرزشکار گەربیەوێت بێ بەرامبەر دەتوانێت لەهۆڵەکەیاندا مەشق بکات، ئەمەش لەپێناو خزمەتی زیاتر بەوەرزش و هاوکاریکردنی گەنجانی وەرزشکار لەسلێمانیدا.
دوابەدوای ئەوهەڵوێستەی هۆڵێ میهراکۆ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (ئارش ئەیوب) سەردانی میهراکۆی کردو سوپاس و پێزانینی خۆی پێگەیاندن و لەنزیکەوە لەگەڵ ڕاهێنەری ناوبراو گفتوگۆیان کرد.

مامۆستا دەشتی و ئارش


جێی باسە پێشتریش کوردسپۆرت دوای ئەنجامدانی ڕاپۆرتێک لەسەر مامۆستایەکی نمونەیی وەرزش لەسەر دروست کردنی یاریگایەکی چیمەنی دەستکرد بۆقوتابخانەکەی لەقەڵادزێ، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەزوویی پەیوەندی بەمامۆستاکەوە کردوو سوپاسی تایبەتی وەزارەتی پێگەیاند.
کوردسپۆرت پێگەیەکی ڕاگەیاندنی سەربەناوەندی وەرزشی کوردستانەو، نزیکەی مانگێکە دامەزراوە کەئامانج لێی خزمەتی وەرزش وناساندن و پیشاندانی ئەستێرە کوردەکان و بلاوکردنەوەی ڕێنمایی تەندروستی وەرزشی و بابەتی زانستی و چەندین تەوەری دیکەیە.

لینکی هەواڵەکەی پێشوو

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close