یاسر شكستى به‌یانه‌ى ئیستقلالى خوزستان هێنا و یانه‌كه‌ى لهپڕۆ لیگ نزیك كرده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یاسر فه‌یزى هێرشبه‌رى لاوى كوردى یانه‌ى مس كرمان به‌تۆماركردنى گۆڵى بردنه‌وه‌ى 1-0 بۆ یانه‌كه‌ى، شكستى به‌یانه‌ى ئیستقلال خوزستان هێنا و یانه‌كه‌شى گه‌یانده خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران و لهسهركهوتنیش بۆ خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى (پڕۆ لیگ) نزیكى كرده‌وه.
رۆژى 18ى ته‌مموزى 2020 یانه‌ى مس كرمان به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى یاسر فه‌یزى هێرشبه‌رى كوردى كامیارانى له‌سه‌ر یاریگاى ته‌ختى له‌شارى ئه‌هواز و له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان)، بووه میوانى یانه‌ى ئیستقلال خوزستان ئه‌هواز و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش یاسر توانى له‌خوله‌كى 32دا گۆڵى بردنه‌وه‌ى 1-0 له‌م یارییه‌دا بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و بۆ خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ش سه‌ریبخات و هه‌لى گه‌یشتنى به‌خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ) بۆ نزیك بكاته‌وه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه به‌نرخه كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كى به‌هێزى وه‌ك ئیسقلال خوزستان له‌سه‌ر ده‌ستى یاسر فه‌یزى ته‌مه‌ن 27 ساڵ ده‌سته‌به‌رى كرد، یانه‌ى مس كرمان به 54 خاڵ له 30 یارى (14 بردنه‌وه، 12 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن) و (36-21 گۆڵ) گه‌یشته خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خولى پله یه‌ك و به‌جیاوازى 3 خاڵ له‌یانه‌ى ئه‌لومینیۆم ئاراك-ى خاوه‌ن پله‌ى سێیه‌م دووركه‌وته‌وه و هه‌لى گه‌یشتنى به‌پله‌ى دووه‌مى بۆ خولى پیشه‌گه‌ران هه‌یه و سێ یارى داهاتووى له‌خوله‌كه‌دا چاره‌نووسى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى به‌ته‌واوه‌تى یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه.

شایه‌نى باسه یاسر فه‌یزى هێرشبه‌رى ژماره 7ى یانه‌ى مس كرمان، رۆژى 27-7-1992 له‌شارى كامیاران-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و باڵاى 182 سانتیمه‌تره و وه‌رزى 2017-2018 بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى مس كرمان-ه‌وه كرد و دواتر یانه‌كه‌ى به‌جێهێشت و بۆ وه‌رزى 2019-2020 دووباره گه‌ڕایه‌وه یانه‌ى مس كرمان و تائێستا لەكۆی 30 یاری یانەكەیدا لەخولی پلە یەكی یانەكانی ئێران‌دا لە 23 یاریدا دەركەوتووە و 6 گۆڵى بۆ تۆماركردوون كە 3 گۆڵی بەپەناڵتی بووە و 4 گۆڵی تریشی دروست كردووە.