هەواڵ

بندیوارێکی تری یەکێتی تۆپی پێ مووچەکەی بڕدرا

دەستەی کاتیی بەڕێوەبردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەردەوامە لەبەدواداچوون و دۆزینەوەی ئەو گەندەڵی و زیادەڕۆییانەی بەسەر داهاتەکانی یەکێتیەکەو کراون لەڕابردوودا، ئەمجارەیان مووچەی کەسێکی بندیوارییان بڕی کەباوکی ئەو کەسە بەتۆمەتی تەزویرکردن زیندانی کراوە.

کوڕە گەورەی سەباح عەبدولڕەزا لە مانگی ٦ ی ٢٠١٨ ەوە مانگانە بەبڕی ٦٠٠ هەزار دینار لەیەکێتی تۆپی پێی عێراق دامەزراوە بەبێ ئەوەی یەک رۆژیش لەناوەوە و دەرەوەی یەکێتیەکە کاریان بۆ بکات، تەنانەت ماوەی ٣ ساڵە لەدەرەوەی وڵات سەرقاڵی خوێندنە.

سەباح عەبدولڕەزا لەساڵانی رابردوو دەستی هەبوو لەئەنجامدانی ساختەکاریی لەیاسای گشتی هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و بەوهۆیەوە رووبەڕووی دادگایی و زیندانیی کردن بوویەوە، بەڵام دواتر عەدنان دەرجالی وەزیری ئێستای وەزارەتی وەرزش و لاوان لەمافی خۆی خۆشبوو، سەرۆک کۆماری عێراق بەلێبوردنی تایبەت سەباح عەبدولرەزای ئازادکرد.

سەباح عەبدولڕەزا
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close