كاپتنه كورده‌كه‌ى ئیستقلال تائێستا له‌پێشه‌وه‌ى ركابهرهكانیدایه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌رگریكار و كاپتنه كورده‌كه‌ى یانه‌ى ئیستقلال-ى تارانى ئێرانى بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى باشترین به‌رگریكارى باڵى راستى خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا پاڵیوراوه و له‌یه‌كه‌م رۆژى راپرسییهكهشدا له‌پێشه‌وه‌ى ركابهرهكانیدایه.
وریا غه‌فورى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران و به‌رگریكار و كاپتنى یانه‌ى ئیستقلال له‌گه‌ڵ 13 یاریزانى تر‌ى هێڵى به‌رگرى یانه‌كانى ژاپۆن و كۆریاى باشوور و چین و ئێران و قه‌ته‌ر كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى باشترین چوار یاریزانى هێڵى به‌رگرى خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا (ئه‌ى ئێف سى چامپیۆنس لیگ)ى ساڵى 2018 ده‌كه‌ن.

وریا غه‌فورى سنه‌یی كه‌ته‌مه‌نى 32 ساڵه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (كوكى ئهنزاى/ یانه‌ى كاشیما ئهنتلهرز-ژاپۆن، لى یۆنگ/ یانه‌ى جیونبوك هیونداى مۆتۆرز-كۆریاى باشوور، چانگ لینپینگ/ یانه‌ى گوانژو ئیڤێرگراند-چین) ركابه‌رى له‌سه‌ر باشترین (به‌رگریكارى باڵى راست) ده‌كه‌ن و یاریزانه‌كانى تریش ركابه‌رى له‌سه‌ر باڵى چه‌پ و به‌رگرى دواوه‌وه و پێشه‌وه‌وه ده‌كه‌ن.

راپرسییه‌كه ئه‌مڕۆ 19ى تهمموز له‌ڕێگه‌ى ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه به‌ئۆنلاین لهوێبسایتى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا ده‌ستیپێكرد و تا ئێواره‌ى رۆژى 26ى ته‌مموزى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێى ده‌نگدانه‌كه‌ش تائێستا وریا توانیویه‌تى 94%ى ده‌نگه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ى باشترین به‌رگریكارى باڵى راست بباته‌وه:-

شایه‌نى باسه وریا غه‌فورى به‌رگریكارى باڵى راستى یانه‌ى ئیستقلالى شین پۆش له‌خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا (ئه‌ى ئێف سى چامپیۆنس لیگ)ى ساڵى 2018دا، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌شدارى له 10 یاریدا كرد و توانى 2 گۆڵ تۆماربكات و 24 جار له‌یارى كراوه‌دا تۆپى پچڕاندووه و به‌ڕێژه‌ى 77% پاسه‌كانى به‌دروستى داوه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى بۆجارى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك یانه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی خوله‌كه.