هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ بێده‌نگی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نامینێت

ئومێد ئیبراهیم
ئه‌گه‌ر هه‌یه رۆژی سێشه‌ممه‌ى داهاتوو 21ى ته‌مموزى 2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان هه‌ڵبگیرێت و تاڕادهیكی زۆر ژیان ئاسایی ببێته‌وه، ئیدی هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ بێده‌نگی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نامینێت و ده‌بێ به‌زووترین كات چاره‌نووسی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانى كوردستانى وه‌رزی 2019-2020 یه‌كلابكاته‌وه، یاخود قسه له‌سه‌ر یارییه‌كانی وه‌رزی 2020-2021ى خوله‌كه بكات.
پێموایه له‌بێده‌نگی ئه‌وان، رۆیشتنی یاریزانانی خوله‌كانى كوردستان به‌ره‌و خولی نایابی یانه‌كانى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، راسته ره‌نگه یاریزانان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تاكیش له‌ڕووی داراییه‌وه سوودمهندبن، به‌ڵام به‌بۆچوونى من له‌هه‌مان كاتدا خولی نایابی تۆپی پیی یانه‌كانى كوردستان و وه‌رزشی كوردستانیش له‌ڕووی ئاسته‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبێت.
له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته یاریزانان و یانه‌كانیش جدیتر له‌ڕابردوو قسه‌ی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خولی نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌درێژه‌پێدان یان به‌كۆتایی پێهێنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى.