هەواڵ

ناوه‌ڕاستكاره‌ كورده‌كه‌ له‌دوو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌دا ناوى هاتووه‌

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

ناوه‌ڕاستكاره‌ كورده‌كه‌ى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى له‌لایه‌ن پڕۆگرامى ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان و وێبسایتى دیپلاى سپۆرت-ى سویدى ناوى چووه‌ نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان).

.پاش ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى رۆژى 16ى ته‌مموزى 2020 له‌هه‌شته‌م یارى یانه‌كه‌ى له‌ئالسڤێنسكانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید پێشكه‌شى كرد و تیایدا له‌كۆى پێنج گۆڵى یانه‌ى هێكن دوو گۆڵى له‌یانه‌ى ئێلفسبۆرگ كرد، پڕۆگرامى ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان و وێبسایتى دیپلاى سپۆرت-ى سویدى كه‌ راپۆرت و شیكارى هونه‌رى له‌سه‌ر یارییه‌كانى خوله‌كه‌ و ئاست و ئه‌نجامه‌كان و یاریزانان ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى هێكن-یان خسته‌ نێو پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته‌)ى هه‌شته‌مى خوله‌كه‌.

شایه‌نى باسه‌ داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست-ى یاریزانى لاوى كورد ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌یاریزانه‌ لاو و هه‌ره‌ دیاره‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى سوید و له‌ساڵى 2016ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى هێكن به‌درێسى ژماره‌ 19 له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) یارى ده‌كات و له‌خولى ئه‌مساڵیشدا خاوه‌نى 4 گۆڵه‌ له‌ 8 یاری و 655 خوله‌ك یاریكردندا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close