یارى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه لهئالسڤێنسكانى سوید به‌یه‌كسانبوون ته‌واوبوو

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یارى نێوان هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره لاوه‌كه‌ى كورد (رێوان ئه‌مین و داڵه‌هۆ ئیراندوست) لهئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020، بهیهكسانبوونى یانه‌كانیان 2-2 كۆتاییهات و به‌مه‌ش یانه‌ى ئۆسترسوند-ى رێوان به 8 خاڵ له 9 یارى هه‌ر له‌شوێنى خۆى (خانه‌ى 13)ى ریزبه‌ندیدا مایه‌وه و یانه‌كه‌ى دالههۆ-ش له‌خانه‌ى دووه‌مه‌وه بۆ خانه‌ى پێنجه‌م دابه‌زى به 14 خاڵ له‌هه‌مان كۆى یاریدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى ته‌مموزى 2020 له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى نۆیه‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)دا، یانه‌ى ئۆسترسوند به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى رێوان ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌سه‌ر یاریگاى جامتكرافت ئه‌رینا لهئۆسترسوند میواندارى له‌یانه‌ى هێكن كرد كه یانه‌ى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (داڵه‌هۆ ئیراندوست و ئه‌حمه‌د یاسین)ه، سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى ئاست مامناوه‌ند كه یاریزانانى هه‌ردوولا پێشكه‌شیان كرد، 2-2 یه‌كسانبوون.

نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات و نیوه‌ى دووه‌میش چور گۆڵى تێدا كرا و سه‌ره‌تا یانه‌ى ئۆسترسوند له‌خوله‌كى 50 له‌ڕێگه‌ى فیلیكس هۆربێرگ گۆڵى پێشكه‌وتنى كرد و له‌خوله‌كى 57دا یانه‌ى هێكن گۆڵى به‌رامبه‌ر 1-1ى تۆماركرده‌وه، كاتێك (لیۆ بێنگستۆن) بهپاسێكى جوانى داڵه‌هۆ، گۆڵه‌كه‌ى تۆماركرده‌وه، دواى ئه‌وه ئێریك فریبێرگ له‌خوله‌كى 60دا یانه‌ى هێكن-ى میوانى كرده خاوه‌ن گۆڵى دووه‌م، به‌ڵام له‌خوله‌كى 83دا سۆنكۆ سوندبێرگ توانى گۆڵى دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ى یارییه‌كه بۆ یانه‌ى ئۆسترسوند-ى خاوه‌ن یاریگا تۆماربكات.
له‌یارییه‌كه‌دا رێوان ئه‌مین 90 خولهك یارى بۆ یانه‌ى ئۆسترسوند كرد و تائێستا خاوه‌نى 9 یارى و 801 خولهك یارى كردن و 1 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵه و داڵه‌هۆ كه توانى گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌ى هێكن سازبكات و تا خوله‌كى 88 یارى بكات، ئه‌میش بووه خاوەنی 9 یاری و 743 خولهك یاری كردن و 4 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ و ئه‌حمه‌د یاسین-یش ناوى له‌پێكهاته‌ى یانه‌ى هێكن دانه‌بوو.