هەواڵ

هارون و فه‌رحان گه‌یشتنه‌ لوبنان و چاوه‌ڕوانن به‌ره‌و سوید بفڕن

سه‌نگه‌ر زرار

تایبه‌ت به‌ kurdsport

به‌ر له‌كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان، هه‌ردوو یاریزانى لاوى كورد (هارون ئه‌حمه‌د زوبێر/ هارون زێبارى) ناوه‌ڕاستكار و (فه‌رحان شوكور تۆفیق/ فه‌رحان شوكور)ى هێرشبه‌ر خۆیان گه‌یانده‌ لوبنان و چاوه‌ڕێى ڤیزا ده‌كه‌ن تا په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید-ه‌وه‌ بكه‌ن.

پاش زیاتر له‌ چوار مانگ چاوه‌ڕوانى و نه‌بوونى گه‌شتى ئاسمانى تا به‌ره‌و سوید بفڕن و په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى دالكورد-ه‌وه‌ بكه‌ن، دواجار هارون زێبارى و فه‌رحان شوكور به‌ر له‌كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى دوو رۆژه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ وڵاتى لوبنان و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى ڤیزا-ى سویدین و به‌م نزیكانه‌ به‌ره‌و سوید به‌ڕێ ده‌كه‌ون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ (كورد سپۆرت) په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌رحان شوكور-ى ته‌مه‌ن 24 ساڵ و هارون زێبارى ته‌مه‌ن 25 ساڵ كرد و ئه‌وانیش له‌وڵاتى لوبنانه‌وه‌ له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا وتیان: ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وین و گه‌یشتووینه‌ته‌ لوبنان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یانه‌ى دالكورد په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ و چاوه‌ڕێى ڤیزا ده‌كه‌ین تا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا وه‌رى بگرین ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ بیكاته‌ قسمه‌ت ئینشاڵڵا ئه‌وا سه‌فه‌رى سوید ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندى به‌یانه‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌كه‌ین

شایه‌نى باسه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌یاریزانانى لاوى كورد (هارون زێبارى) ناوه‌ڕاستكار له‌كوردستان یاریزانى یانه‌كانى دهۆك و برایه‌تى بووه‌ و (فه‌رحان شوكور)ى هێرشبه‌ر-یش و له‌كوردستاندا بۆ یانه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر و زاخۆ و برایه‌تى و له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بۆ یانه‌ى فه‌یسه‌ڵى ئوردنى یارى كردووه‌، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى بریكارى كاركانیانه‌وه‌ بۆندیان له‌گه‌ڵ یانه‌ى دالكورد واژووكرد و رۆژى 19ى مانگى ئادارى ئه‌مساڵیش یانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ بوونه‌ته‌ یاریزانى یانه‌كه‌یان و ئاماده‌ن بۆ یاریكردن له‌خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close