نازناوى هه‌شته‌م پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاینى یانه‌ى خانزاد به‌ر (شا مورادى) ئێرانى كه‌وت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
نازناوى هه‌شته‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى یانه‌ى خانزاد له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (پاڵه‌وانێتى كه‌مال جه‌لاله‌دین) به‌ر شهترهنجزانى ئێرانێكى ئێرانى كه‌وت.
رۆژى 18ى ته‌مموزى 2020 له‌ڕێگه‌ى وێبسایتى لایچێس-ى جیهانیی و به‌سیستمى خێرا (بلیتز)، یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى شارى هه‌ولێر هه‌شته‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین له‌ژێر ناوى (پاڵه‌وانێتى خوالێی خۆشبى/ كه‌مال جه‌لاله‌دین) به‌به‌شدارى 140 یاریزانى كوردستان و عێراق و وڵاتانى تر رێكخست.
له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا شهترهنجزانى ئێرانى (شا مورادى) كه له‌زۆربه‌ى پاڵه‌وانێتییه ئۆنلاینهكانى شه‌تره‌نجى یانه‌ى خانزاد به‌شداربووه و له‌چواره‌م پاڵه‌وانێتى پله‌ى دووه‌م و له‌پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنابوو، توانى لهههشتهم پاڵه‌وانێتیدا به‌پله‌ى یه‌كه‌مى بگات و نازناوى پاڵه‌وانێتى كه‌مال جه‌لاله‌دین له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلابكاته‌وه.

هه‌ریه‌كه له (زۆزگ محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ره‌وه‌ند حامید و ئه‌حمه‌د جه‌زا و ئاریان عه‌لى) شهترهنجزانانى شارى سلێمانى و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و شاره یه‌ك له‌دواى یه‌ك پله‌كانى دووه‌م تا پێنجه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان پێ‌بڕا و دواجاریش به‌شێوه‌ى ئۆنلاین خه‌ڵاتى یاریزانه براوه‌كان كرا كه زافر عه‌بدولئه‌میر مه‌زڵوم سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌نجى شه‌تره‌نجى عێراق دابینى كردبوو.
یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد كه یانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده به‌یارییه‌كه له‌شارى هه‌ولێر كوردستان، تائێستا (8) پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین)ى بۆ شهترهنجزانانى كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه رێكخستووه و ئه‌مه‌ش خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌مى سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانه:
*رۆژى 6ى نیسانى 2020: یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى:
1-ره‌وه‌ند حامید، 2-نه‌بیل عه‌زیز، 3-زۆزگ سه‌ڵاح.
*رۆژى 13ى نیسانى 2020: دووه‌م پاڵه‌وانێتى:
1-ئاریان عه‌لى، 2-ره‌وه‌ند حامید، 3-سجاد عه‌باس.
*رۆژى 20ى نیسانى 2020: سێیه‌م پاڵه‌وانێتى:
1-زۆزگ سه‌ڵاح، 2-ئاریان عه‌لى، 3-رێباز ناسر.
*رۆژى 27ى نیسانى 2020: چواره‌م پاڵه‌وانێتى:
1-نه‌میر ئیسماعیل، 2-شا مورادى، 3-نه‌بیل عه‌زیز.
*رۆژى 4ى ئایارى 2020: پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى:
1-رێباز ناسر، 2-شاكا موو، 3-شا مورادى.
*رۆژى 4ى حوزه‌یرانى2020: شه‌شه‌م پاڵه‌وانێتى:
1-ئاریان عه‌لى ، 2-زۆزگ سه‌ڵاح، 3- نه‌بیل عه‌زیز.
*رۆژى 27ى حوزه‌یرانى2020: حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتى:
1-زۆزگ سه‌ڵاح، 2-نه‌میر ئیسماعیل، 3-چیا مودیر.
*رۆژى 18ى ته‌مموزى 2020: هه‌شته‌م پاڵه‌وانێتى:
1- شا مورادى، 2-زۆزگ سه‌ڵاح، 3-ره‌وه‌ند حامید.