هەواڵ

ئەدیداس درێسەکانی هەڵبژاردەی عێراق دروستدەکات

کۆمپانیای ئەدیداس بۆ دروستکردنی جلوبەرگ و پێداویستی وەرزشی گرێبەستێکی پێشکەشی لیژنەی کاتی بەڕێوەبردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کرد بۆ سپۆنسەرکردنی درێسی هەڵبژاردەکە.

بەڕێوەبەری فرۆشتن لە لقی عێراقی کۆمپانیای ئەدیداس رایگەیاند نامەیەکیان ئاڕاستەی لیژنەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردووە تێیدا گرێبەستێکی یەک ملیۆن دۆلارییان خستۆتە بەردەم یەکێتیەکە تاوەکو درێسەکانی هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین دروستبکەن.

لەگرێەستەکەدا هاتووە جگە لەملیۆنێک دۆلار یەکێتیەکە لەداهاتی فرۆشتنەوەی درێسەکان بەرکەوتەی دەبێت و کۆمپانیای ئەدیداس لەکاتی ئەنجام و دەستکەوتی گەورەدا خەڵاتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close