شێركۆ كه‌ریم بڕه بۆنده‌كه‌ى هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه و چوار یانه‌ى تریش كێبڕكێى له‌سه‌رده‌كه‌ن

سه‌نگه‌ر زرار
تایبه‌ت به kurdsport
پێده‌چێ شێركۆ كه‌ریم-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌ى هه‌ولێر نه‌گاته رێككه‌وتن و بۆ یارى كردن روو له‌یانه‌كانى به‌غدا یان باشوورى عێراق بكات.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م یاریزانه بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر درێژناكاته‌وه و روو له‌یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كات، (كورد سپۆرت) په‌یوه‌ندى به شێركۆ كه‌ریم (شێركۆ جه‌بارى) هێرشبه‌ره‌وه كرد و ئه‌میش وتى: له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر گفتوگۆم كردووه له‌سه‌ر تازه‌كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌م، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌وان هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن بگه‌ینه رێككه‌وتن به‌ڵام 80% به‌و بڕه پاره‌یه‌ى ئه‌وان بۆمنیان داناوه یارى ناكه‌م و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ئه‌وانم ره‌تكردۆته‌وه، ئه‌وان پێیان وتم بۆندمان له‌گه‌ڵدا بكه ئه‌گه‌ر بارودۆخ باشبێت، شتێكى تره و قسه‌یه‌كى تر له‌سه‌ر بۆنده‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه باش نه‌بێت؟، رادان-ی راهێنه‌ریش قسه‌ى له‌گه‌ڵدا كردم و وتى من تۆم ده‌وێ و ده‌بێ له‌گه‌ڵ مندا بمێنیته‌وه، جا نازانم ئه‌گه‌ر به‌بڕه پاره‌یه‌كى كه‌متریش بێت كێشه نییه نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێ.

شێركۆ جه‌بارى یاریزانى وه‌رزى رابردوو 2019-2020ى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق ده‌ڵێت: پاره‌كه‌یان كه‌مه و ئه‌وه‌ى ئه‌وان بۆمنیان داناوه هى ئه‌وه نییه باسى بكه‌م، بهمن ده‌ڵێن بۆ هه‌ر مانگێك بۆندى به سێ تا سێ ملیۆن و نیو دینار واژووبكه، یانه‌ى مینا له‌به‌سڕه مانگى 12 ملیۆن دینارم پێده‌دات، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن سه‌دا 10ى ئه‌و بڕه پارانه ده‌كات كه من له‌به‌غدا وه‌رى ده‌گرم، واتا ئه‌گه‌ر له‌به‌غدا بۆ یه‌ك وه‌رز 100 ملیۆن دینارم پێ بده‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به 10 ملیۆن دینار یارییان بۆ بكه‌م، ئه‌وه چۆن ده‌بێت؟، من پێم وتوون له‌یانه‌كانى تر 10 ملیۆن دینارم پێ بده‌ن، من به 8 ملیۆن دینار یاری بۆ ئێوه ده‌كه‌م و له‌وه زیاتریش چى بكه‌م.

دواجاریش له‌باره‌ى بژارده‌كانى به‌رده‌مى، وتى: یانه‌كانى مینا و زاخۆ و نه‌فتى وه‌سه‌ت و قوهجهوى داوایان كردووم و یانه‌ى مینا راسته‌وخۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووم و ده‌یانه‌وێ راسته‌وخۆ بۆندیان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، بۆندى ئه‌وانى تریش 100%ه، به‌ڵام هێشتا خۆم یه‌كلانه‌كردۆته‌وه یارى بۆ كێ ده‌كه‌م.
شایه‌نى باسه شێركۆ كه‌ریم له‌تیف جه‌بارى هێرشبه‌ر كه به (شێركۆ جه‌بارى) ناسراوه و ته‌مه‌نى 24 ساڵه، وه‌رزى رابردوو 2019-2020 له‌گه‌ڵ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراقدا ته‌نها 5 یارى به‌درێسى ژماره 88 ئه‌نجامدا.
