هەواڵ

یانەکانی چین بۆ ۷٠ ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێن

بەئامانجی دەست پێکردنەوەی خولی تۆپی پێی چین، یانەکانی ئەو وڵاتە کەرەنتینە دەکرێن.
کی جۆن بەرپرسی دەستەی خولی تۆپی پێی چین رایگەیاند: بەپێی پرۆتۆکۆڵی تەندروستی و بەئامانجی دەست پێکردنەوەی خولەکەیان، دەبێت یانە بەشدارەکان کە ۱٦ تیپە بۆ ماوەی ۷٠ ڕۆژ کەرەنتینە بکرێن و تێکەڵی کەسانی دیکە نابن.
هاوکات یانەکان دابەش دەکرێن بەسەر دوو ناوچەی وڵاتەکە، یەکێکیان دالیانی خۆرهەڵات و ئەویتر شەنگەهای خۆرئاوای چینە.
لەپرۆتۆکۆڵەکەدا هاتوە کەهەموو جوڵەیەکی ئەو تیپانە بە یاریزان و ئیداری و راهێنەرەوە سنوردارەو لەدوای یاری ومەشق دەبێت بچنەوە هۆتێلەکانیان و بۆشیان نییە تێکەڵ بە خێزانەکانیان ببن و هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات، ئەوا لەخولەکە دووردەخرێتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close