ژیلوان به‌پیاوى دوایارى یانه‌كه‌ى دیاریكرا و ناویشى له‌پێكهاته‌ى نموونه‌یی خولى كرواتیا دایه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 35 و پێش كۆتایی خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا (HNL-a)ى وه‌رزى 2019-2020، به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌ى وه‌رزشى كرواتیا (ژیلوان حه‌مه‌د)ى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى گۆریكا به‌پیاوى یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى لۆكۆمۆتیڤ زه‌گرب هه‌ڵبژارد و ناویشى خسته نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌كه.
به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى رۆژى 19ى ته‌مموزى 2020 له‌دوایین یاریى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى لۆكۆمۆتیڤ زه‌گرب پێشكه‌شى كرد كه تیایدا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیاندا به‌ئه‌نجامى 1-1 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناوبراو كه خاوه‌نى پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌یه یه‌كسانبوون، رۆژنامه‌ى (سپۆرتسكا نۆڤۆستى) كه رۆژنامه‌یه‌كى وه‌رزشى به‌ناوبانگى كرواتیایه و رۆژانه له‌شارى زه‌گره‌ب چاپ و بڵاوده‌بێته‌وه، له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌مموزى 2020دا، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (ژیلوان حه‌مه‌د)ى وه‌ك باشترین یاریزانى یارییه‌كه هه‌ڵبژاردووه و دواتریش له‌پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌كه (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته)ى 35ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا شوێنى كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستیدا 7 خاڵى پێداوه.

ژیلوان-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره له‌لایه‌ن ئه‌م رۆژنامه‌یه‌وه وه‌ك باشترین یاریزانى یارییه‌كى یانه‌كه‌ى دیارى بكرێت و ناویشى له‌نێو پێكهاته‌ى باشترین (11) یاریزانى هه‌فته‌ى خوله‌كه دابێت، به‌ڵام رۆژنامه‌ى (سپۆرتسكا نۆڤۆستى) مانگى رابردوو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پێكهاته‌ى باشترین (11) یاریزانى پیشه‌گه‌رى بیانى بڵاوكرده‌وه كه له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كرواتیا یارى ده‌كه‌ن و یه‌كێك لهیاریزانهكانى نێو پێكهاته‌كه (ژیلوان حه‌مه‌د)ى یاریزانى كوردى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى و سویدی بوو كه له‌پاڵ چه‌ندین یاریزانى تر‌ى پیشه‌گه‌رى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكاى لاتین و ئه‌فریقا، له‌وانه وڵاتانى (به‌رازیل و هۆڵه‌ندا و نه‌مسا و هه‌نگاریا و كۆڵۆمبیا و سه‌نیگال و كۆنگۆ) ناوى هاتبوو.

شایه‌نى باسه ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردى یانه‌ى گۆریكا تائێستا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیاى وه‌رزى 2019-2020دا له 25 یاریدا 1538 خولهك به‌درێسى ژماره 6ى یانه‌كه‌ى ده‌ركه‌وتووه و توانیویه‌تى 3 گۆڵ تۆمار و 3 گۆڵى تریش سازبكات.