هەواڵ

فیناڵەکانی چامپیۆنز لیگ گۆڕانکارییان پێدەکرێت

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەپێناو نەخورانی مافی یاریگا و وڵاتە میواندارەکان یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) جێگۆڕکێ بەیاریی کۆتایی چەند ساڵێکی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات، هەروەها تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزە لەیاریگای بێلایەندا ئەکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی سکای سپۆرت یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئەمساڵ کەبڕیاربوو لەیاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لەئیستانبوڵ بکرێت خرایە ساڵی ٢٠٢١، بۆ ئەمساڵیش ئەو یارییانەی لەقۆناغی ١٦ دا ماوە ئەنجامبدرێت لەگەڵ قۆناغی ٨ و پێش کۆتایی و کۆتایی سەرجەمیان لەیاریگایەکی بێلایەن لەمانگی ٨ دا بکرێت، نزیکترین پاڵێوراویش بۆ ئەو میواندارییە شاری لیشبۆنەی پورتوگالییە.

هەر لەو چوار چێوەیەدا یاریی کۆتایی ٢٠٢١ کەوا بڕیاربوو لەیاریگای کریستۆڤسکی شاری سان پترسبێرگی ڕوسیا بکرێت خرایە ٢٠٢٢، یاریی کۆتایی ٢٠٢٢ کەدەبوو لەیاریگای ئالیانز ئارینای میونخ بێت خرایە ٢٠٢٣، بەهەمان شێوەش یاریی کۆتایی یاریگای وێمبڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ دواخرا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close