هەواڵ

خولی پلە یەکی ئینگلتەرا ئەمشەو گڕدەکاتەوە

هەفتەی کۆتایی خولی پلە یەکی ئینگلتەرا چارەنووسی یانە سەرکەوتووەکان بۆ خولی نایاب و ئەو یانانەش کەدادەبەزن بۆ خولی پلە دوو، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ناسنامەی پاڵەوان ئاشکرابوو کەیانەی لیدز بوو هەر ئەو یانەیەش هەفتەی پێشووتر سەرکەوتنی بۆ خولی نایاب مسۆگەرکردبوو.

بەهۆی چارەنووسسازیانەوە یارییەکان سەرجەمیان کاتژمێر ٩:٣٠ ی شەو دەکرێن، یانەی وێست بڕۆمویچ میوانداریی کویز پارک رەینجەرز دەکات و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکە پلەی دووەم داگیربکات و راستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا.

هەردوو یانەی برێنتفۆرد و فوڵهامیش کەهیوایەکی گەورەیان هەیە راستەوخۆ بگەنە خولی نایاب رکابەریی یانەی وێست بڕۆمویچ دەکەن و نایانەوێت چارەنووسیان بکەوێتە قۆناغی یەکلایی کەرەوەی ناسراو بە پلەی ئۆف.

دوو یانەکەی وڵاتی وێڵز (کاردیف سیتی و سوانزی سیتی) کە لەخولەکانی ئینگلتەرا یاریی دەکەن کێبڕکێیانە بۆ ئەوەی لانی کەم یەکێکیان بچنە بازنەی پلەی ئۆف، خۆ ئەگەر نۆتینگهام بدۆڕێت و هەردوو یانە وێڵزییەکە براوەبن، ئەوە لەکاتی شکستی نۆتینگهام هەردووکیان هیوایان هەیە بەپێی جیاوازیی گۆڵ بەشداریی پلەی ئۆف بکەن.

لەیاسای خولی پلە یەکی ئینگلتەرا دوو یانەی یەکەم راستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەکانی سێهەم و چوارەم و پێنجەم و شەشەم بەشداریی پلەی ئۆف ئەکەن، لەوێشدا تیپی سێهەم و شەشەم یاریی چوون و هاتن دەکەن و چوارەم و پێنجەمیش بەهەمان شێوە، دواتر براوەی هەردوو یاریی لەیاریگای وێمبڵی یاریی کۆتایی گەورە ئەکەن و براوە راستەوخۆ دەگەڕێتەوە خولی نایاب و بڕی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close