هەواڵ

یاریگایەک کە ۲٠ ساڵە پارەی تێدا سەرف دەکرێت خەریکە تەواو دەبێت

لەکفری یاریگایەک هەیە کەنزیکی ۲٠ ساڵ دەبێت پارەی تێدا سەرف دەکرێت بەڵام هەر نەدەبوە یاریگایەک کە شیاو بێت بۆیان.

حەیدەر ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی و سکرتێری یانەی کفری تایبەت بە کوردسپۆرتی ڕاگەیاند: یاریگاکەمان لەرابردودا و چەند جارێک پارەی بۆ تەرخانکرا کەدەتوانین بڵێین دەگەیشتە ملیارێک دینار بەچەند قۆناغێک، بەڵام هەر تەواو نەدەکرا، خۆشبەختانەوە بۆ ماوەی دوو ساڵە و بەکەمتر لە (۱٠ ملیۆن دینار ) ئیشەکانمان تێدا چڕکردەوەو بە ماندوبونێکی زۆر توانیمان ئەو یاریگایە بگەیەنینە قۆناغی کۆتایی و لەمانگی داهاتوودا بەڕەسمی یاریگاکە بەڕووی وەرزشکاراندا دەکەینەوە، کەئەوەش بۆیەکەم جارە کفری دەبێتە خاوەنی یاریگایەکی لەو جۆرە کەچیمەنی دەستکردە.


حەیدەر دەشڵێت : یاریگاکە هی یانەی کفرییەوە ساڵانەش وەرزشکارانی کفری بێبەش بوون لەسودی ئەو یاریگایەو پێشتریش بەشێک لەکەل و پەلەکانی ناو یاریگاکە دزراوە.


ئیستاش بەهاوکاری لایەنە ئیداریی و ڕێکخراویەکانی کفری یاریگاکەمان
نۆژەنکردۆتەوەو لەپاڵ تۆپی پێشدا گۆڕەپان و مەیدانی تێدا دەکرێت و شەوانەش ڕووناکییەکی کاتی بۆ دانراوەو وەزشکاران بەگشتی سودی لێ دەبینن.


هاوکات سکرتێرەکەی یانەی کفری سوپاسی هەموو لایەنەکانی ئیداری و شارەوانی و قایمقامیەت وبەڕێوبەرایەتی وەرزش و لاوان و ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی کرد کەهاوکاریان بون لەم کارەدا.

ئەمەش لینکی ڤیدیۆی یاریگاکەیە

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close