هەواڵ

وایناڵدوم دوای دۆڕاندنی لیڤەرپوڵ بە بارسێلۆنا چی بە فێرمینیۆ وتووە

لەنوێترین لێدوان و قسەو باس لەسەر دۆڕاندنە گەورەکەی لیڤەرپوڵ لەیاریگای نیو کامپ بەیانەی بارسێلۆنا، یاریدەدەری یۆرگن کلۆبی راهێنەر باس لەکاردانەوەی وایناڵدومی هۆڵەندی ئەکات کەدوای یارییەکە چی بەفێرمینیۆ وتووە.

لەیاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی رابردوو یانەی لیڤەرپوڵ بووە میوانی یانەی بارسلێلۆنا و بەسێ گۆڵی بێوەڵام بەتیپی خاوەن یاریگا دۆڕا، لەو یارییەدا وایناڵدوم لەشوێنی فیرمینیۆ یاریی کرد.

لەو بارەیەوە پیپ لیندەرز یاریدەدەری یۆرگن کلۆپی راهێنەر رایگەیاند دوای یارییەکە وایناڵدوم راستەوخۆ چۆتە لای فیرمینیۆ و پێی وتووە تۆ هەموو هەفتەیەک پێویستە ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتیانە جێبەجێ بکەیت؟

هەروەها جینی وایناڵدۆم وتوویەتی رێزم بۆ ماندوبوونت هەیە و ئێستا ئەزانم ئەرک و کارەکەت چەند قورسە، لەکۆتاییدا یاریدەدەرەکەی کلۆپ بەشانازییەوە دەڵێت: ئەوە خۆشترین هەستە یاریزانەکان بەماندوبوون و ئەرکی یەکتری بزانن.

..

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close