رێزان خه‌ڵاتى باشترینى یانه‌كه‌ى پێ‌بڕا و ناویشى خرایه پێكهاته‌ى هه‌فته‌ى سوپه‌ر لیگ

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى یانه‌ى لینگبى دانیماركى به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى لهدوایارى یانهكهیدالهخولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا، پێشكه‌شى كرد، له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سپۆنسه‌رى یارییه‌كه‌وه خه‌ڵاتى (باشترین یاریزانى یانه‌كه‌ى) و له‌لایه‌ن كه‌ناڵى 3ى ته‌له‌فزیۆنى دانیمارك-یشه‌وه ناوى خرایه نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته.
رێزان-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ رۆژى 20-7-2020 له‌یارى هاتنه‌وه‌ى قۆناغى مانه‌وه و دابه‌زینى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك توانى رۆڵى كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ى لینگبى ببینێت به‌تایبه‌ت له‌مانه‌وه‌یدا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته بهرزهشى له‌یارییه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى هۆبرۆ پێشكه‌شى كرد و تیایدا گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى بهههوڵێكى تاكه‌كه‌سیى زۆرجوان تۆماركرد، له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سپۆنسه‌رى یارییه‌كه (Brolaegning Sjaelland ApS) به‌باشترین یاریزانى یانه‌كه‌ى (لینگبى) دیاریكرا و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ناوبراوه‌وه خه‌ڵاتكرا.

له‌لایه‌كى تره‌وه كه‌ناڵى 3ى ته‌له‌فزیۆنى دانیمارك ناوى رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى خسته نێو پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ى كۆتایی خوله‌كه.
شایه‌نى باسه رێزان مه‌حمود كۆرلو به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكووره و نیشته‌جێى دانیمارك و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاته‌یه، له سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2019-2020دا، توانیویه‌تى له 27 یاری یانه‌ى لینگبى 2030 خولهك به‌شداربێت و 8 گۆڵ تۆمار و 8 گۆڵى تریش سازبكات.