هەواڵ

ئەمڕۆ رۆژە مێژوویەكەیە بۆ لیڤەرپوڵ

دوای 30 ساڵ چاوەڕوانی ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە كە لیڤەرپوڵ جامی پرێمەرلیگ لە ئەنفێڵد بەرز ئەكاتەوە.

لەهەفەی 37 ی پرێمەرلیگ یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی میوانداری چێڵسی ئەكات، بەهۆی ئەوەی ئەمە دواین یاری تیپەكەی یۆرگن كلۆپە لە یاریگا خۆیان، بۆیە لە دوای كۆتایی هاتنی یاریەكە جامی پرێمەرلیگ بەرزئەكەنەوە.

سەبارەت بەو ساتە یۆرگن كلۆپ دەڵێت “هەرچەندە بەبێ هاندەریشبێت بەڵام ئەو ساتەی كینی داگلیش جامەكە ئەیات بە هێندەرسۆن و ئەویش بەرزی ئەكاتەوە بەدڵنیاییەوە یەكێكە لە گەورەترین روداوەكانی مێژووی تۆپی پێ”.

یانەی لیڤەرپوڵ دواین جار لە 1990 نازناوی خولی ئینگلیزیان بردوەو پاشان ماوەی 30 ساڵ لێی بێبەش بوون، ئەو ماوە زۆرەش هاندەرانی لیڤەرپوڵ ببونە جێی گاڵتەو قسەی هاندەرانی یانەكانیتری خولەكە بەوەی هەرگیز ناتوانن جارێكیكە پرێمەرلیگ بەدەستبهێننەوە، هەتا یۆرگن كلۆپ هات و لەماوەی كەمتر لە 5 ساڵدا ئەو خەونەی بۆ هێنانەدی بەژمارەی پێوانەییشەوە، بە 7 هەفتە پێش كۆتایی خولەكە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close