هەواڵ

بڕوا نورى یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى دوو وڵاتى جیاواز كردووه‌

ئا: سه‌نگه‌ر زرار
تایبه‌ت به‌ kurdsport

له‌خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا-ى ساڵى 2020دا (5) یاریزان به‌رگرییان له‌هه‌ڵبژارده‌ى دوو وڵاتى جیاوازادا كردووه‌ و یه‌كێك له‌یاریزانه‌كانیش بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیا و پێشووى هه‌ڵبژارده‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى سوید و یه‌كه‌مى عیراق-ه‌.

بڕوا حیكمه‌ت نورى كه‌ته‌مه‌نى 32 ساڵه‌ و خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى باشوورى كوردستانه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى و عێراقى هه‌یه‌، سه‌ره‌تا ساڵانى 2003 و 2004 یارى بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سویدى ژێر ته‌مه‌نه‌كانى 16 و 17 ساڵ و پاشان ساڵى 2006 یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سوید-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كردووه‌ و دواجار ساڵى 2016 كارتى نێوده‌وڵه‌تى یاریكردنى له‌یه‌كێتى تۆپى پێى سوید-ه‌وه‌ گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و ئێستا له‌یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا وه‌ك یاریزانێكى عێراقى تۆماركراوه‌.

*ناوى ئه‌و (5) یاریزانه‌ى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا كه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى دوو وڵاتى جیاواز یارییان كردووه‌:-

1-بڕوا نورى/ یانه‌ى بالى یۆنایتد (هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سویدى ژێر ته‌مه‌نه‌كانى 16 و 17 ساڵ و هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سوید-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ) و (هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق).
2-ئیلیا سپاسۆیڤیچ/ یانه‌ى بالى یۆنایتد (هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى مۆنتینیگرۆ-ى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ) و (هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئیندۆنیسیا).
3-یاسر ئیسلامى/ یانه‌ى پى ئێس باریتۆ پوتێرا (هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى چیلى-ى ژێر ته‌مه‌نه‌كانى 18 و 19 و 20 ساڵ) و (هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى فه‌له‌ستین).
4-سه‌میر ئه‌یاس/ یانه‌ى پێرسیراجا باندا (هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى بولگاریا-ى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ) و (هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى لوبنان).
5-ئێزرا والیان/ یانه‌ى پى ئێس ئێم ماكاسار (هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى هۆڵه‌ندا-ى ژێر ته‌مه‌نه‌كانى 15 و 16 و 17 ساڵ) و (هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى ئیندۆنیسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ و هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئیندۆنیسیا).

*ئامارى یارییه‌كانى بڕوا:

-ساڵى 2003: هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵ (2 یارى دۆستانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و 100 خوله‌ك یارى كردن) به‌ژماره‌ درێسى 13.
-ساڵى 2004: هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ (2 یارى پاڵاوتنى پاڵه‌وانێتى یۆرۆ و 135 خوله‌ك یارى كردن) به‌ژماره‌ درێسى 11.
-ساڵى 2006: هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ (2 یارى پاڵاوتنى پاڵه‌وانێتى یۆرۆ و 135 خوله‌ك یارى كردن و 1 گۆڵ) به‌ژماره‌ درێسى 11.
-ساڵانى 2016 و 2017 و 2018: هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق (9 یارى و 135 خوله‌ك یارى كردن و 1 گۆڵ)، (7 یارى دۆستانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و 345 خوله‌ك یارى كردن و 1 گۆڵ و 2 یارى پاڵاوتنى مۆندیالى 2018ى روسیا و 93 خوله‌ك یار كردن) به‌ژماره‌ درێسه‌كانى 5، 7، 14، 15، 16، 17.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close