یانه‌یه‌كى ئێرانى بۆ مانه‌وه لهپڕۆ لیگ سوود له‌ئه‌زموونى ناوه‌ڕاستكارێكى كورد وه‌رده‌گرێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ دوا پێنج یارى یانه‌كه‌یان له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020، یانه‌ى شاهین بوشه‌هر (شه‌هاب كه‌ره‌مى) ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد-ى گواسته‌وه ریزه‌كانى.
یانه‌ى شاهین بوشه‌هر كه له‌پله‌ى 16 و كۆتایی ریزبه‌ندى خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى ئێران دایه به 17 خاڵ له 25 یارى و بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌ى سوورى ریزبه‌ندى كه ناوچه‌ى دابه‌زین-ه بۆ خولى پله یه‌ك، تێپه‌ڕێنێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌مموزى 2020 گرێبه‌ستێكى تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه 2019-2020ى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ شه‌هاب كه‌ره‌مى كرماشانى واژووكرد.
شه‌هاب-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه‌وه‌ك یاریزانێكى ئازاد گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهین بوشه‌هر كردووه، ئاماده‌یه بۆ یاریكردن و ته‌نها له (5) یارى یانه نوێیه‌كه‌یدا به‌شدار ده‌بێت و سبه‌ى پێنجشه‌ممه 23-7-2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 26ى قۆناغى دووه‌مى پڕۆ لیگدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى سایپا یه‌كه‌م یارى خۆى ئه‌نجامده‌دات.

شایه‌نى باسه شه‌هاب-ى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد، جگه له‌وه‌ى ساڵانى 2012 تا 2014 یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێرانى ژێر تهمهنهكانى 21 و 22 ساڵ كردووه، له‌پێشوودا بۆ یانه‌كانى (پیترۆشیمى ته‌برێز، مس سرچشمه، شاره‌داری یاسوج، فولاد خوزستان ئه‌هواز، مه‌لوان به‌نده‌ر ئینزلى، پێرسپۆلیس تاران، سپیدرود رشت، به‌دران تاران) یاریكردووه و دیاریترین دهستكهوتهكانیشى وه‌رزى 2013-2014 له‌گه‌ڵ یانه‌ى فولاد خوزستان و وه‌رزى 2016-2017 له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێرسپۆلیس تاران نازناوى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران و ساڵى 2017 له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێرسپۆلیس نازناوى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى ئێرانى به‌ده‌ستهێناوه.