هەواڵ

هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره‌ كورده‌كه‌ سێ گۆڵیان سازكرد و شكستیان به‌یانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى پایته‌خت هێنا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورده‌كه‌ى یانه‌ى هێكن (داڵه‌هۆ ئیراندوست و ئه‌حمه‌د یاسین) له‌یارى ئه‌مشه‌وى یانه‌كه‌یاندا له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید سێ گۆڵیان بۆ هاوڕێكانیان سازكرد و یانه‌ى ئایك سۆلنا-ى شارى ستۆكهۆڵمى پایته‌ختیان دووچارى شكست كرد.

ئه‌مڕۆ 22ى ته‌مموزى 2020 له‌یارییه‌كى گرنگى هه‌فته‌ى ده‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، یانه‌ى هێكن به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (داڵه‌هۆ ئیراندوست و ئه‌حمه‌د یاسین)، له‌سه‌ر یاریگاى خۆی (براڤیدا ئه‌رینا) به‌چوار گۆڵى بێ وه‌ڵام شكستى به‌یانه‌ى ئایك سۆلنا ستۆكهۆڵم-ى به‌ناوبانگ هێنا و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌خانه‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌وه‌ گه‌یشته‌ خانه‌ى دووه‌م به‌ 17 خاڵ له‌ 10 یارى (4 بردنه‌وه‌، 5 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و (21-9 گۆڵ).

له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا یانه‌ى هێكن به‌دوو گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر براوه‌ بوو، گۆڵى دووه‌م ئه‌حمه‌د یاسین له‌خوله‌كى 36دا سازیكرد و عه‌لى یوسف گۆڵه‌كه‌ى تۆماركرد و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا توانى دوو گۆڵى تریش بكات و 4-0 براوه‌بێت و داڵه‌هۆ ئیراندوست كه‌ تاخوله‌كى 77 به‌شدارى یارییه‌كه‌ى كرد و دواتر گۆڕانكارى پێكرا، گۆڵى سێیه‌می یانه‌كه‌ى له‌خوله‌كى 74دا سازكرد و لیۆنارد زوتا گۆڵه‌كه‌ى كرد و گۆڵى چواره‌میش ئه‌حمه‌د یاسین له‌خوله‌كى 88دا سازیكرد و گۆستاف نیلسۆن تۆماریكرد.

شایه‌نى باسه‌ پاش ئه‌م یارییه‌ له‌ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سوید (2020)دا، داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست له‌گه‌ڵ یانه‌ى هێكن بووه‌ خاوه‌نى 10 گۆڵ و 819 خوله‌ك یاریكردن و 4 گۆڵ و 2 پاسى گۆڵه‌ و ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى-ش له‌گه‌ڵ یانه‌ى هێكن خاوه‌نى 9 یارى و 541 خوله‌ك یاریكردن و 1 گۆڵ و 4 پاسى گۆڵه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close