هەواڵ

بەشەوێکی دراماتیکی کۆتایی بەخولی پلە یەکی ئینگلتەرا هات

یارییەکانی شەوی کۆتایی خولی پلە یەکی ئینگلتەرا پڕبوون لەئەنجامی شێتانە و چەندین گۆڕانکاری لەپلەکانی ریزبەندی دروستبوو.

لەئەنجامی کۆتایی خولەکەدا یانەی وێست برۆمویچ توانی راستەوخۆ بگەڕێتەوە خولی نایابی ئینگلتەرا و هەردوو یانەی برێنتفۆرد و فوڵهامی ناچارکرد بەڕێگای پلەی ئۆف هەوڵی سەرکەوتن بۆ نایاب بدەن.

یانەی سوانزی سیتی گەورەترین سوپرایزی ئەمشەو بوو کاتێک لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەیانەی رێدینی بردەوە و سوودی لەدۆڕاندنە قورسەکەی نۆتینگهام فۆرێست وەرگرت و خۆی خزانە ناو تیپەکانی پلەی ئۆف و جارێکی تر رکابەری ئەکەن لەسەر گەیشتن بەخولی نایاب.

لەیاسای خولی پلە یەکی ئینگلتەرا دوو یانەی یەکەم راستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەکانی سێهەم و چوارەم و پێنجەم و شەشەم بەشداریی پلەی ئۆف ئەکەن، لەوێشدا تیپی سێهەم و شەشەم یاریی چوون و هاتن دەکەن و چوارەم و پێنجەمیش بەهەمان شێوە، دواتر براوەی هەردوو یاریی لەیاریگای وێمبڵی یاریی کۆتایی گەورە ئەکەن و براوە راستەوخۆ دەگەڕێتەوە خولی نایاب و بڕی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close