ژیانی ئەستێرەكان

ئارۆ بەهرەمەندێکی ئاشتی و داهاتوی تۆپی سەرمێزە

تۆپی سەرمێز لەمێژوی شاری سلێمانیدا نەوە بەنەوە ڕادەستی یەکتر کراوەو زۆربەی کاتەکان پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بێ یاریزانی کورد نەبووە، بۆ درێژەدان بەو دەستاودەست کردنەی رەکتەی هەلبژاردەکە، یانەی ئاشتی لەڕێگەی (شاخەوان جەمال)ی ڕاهێنەرییەوە ساڵانێکە نەوەیەکی نوێ بەرهەم دەهێنێت و بە (ئاست گەورەو بەتەمەن بچوک)ن ، یەکێک لەو بەهرەمەندانەی یانەی ئاشتی، (ئارۆ سەلام کەریم)ە کە لەدایک بووی ۲٠٠٥ ی شاری سلێمانییە.


ئارۆ حەوت ساڵە لەسەر مێزەکانی یانەی ئاشتی تۆپی سەرمێز دەکات و دوای ماوەیەک لە مەشق و ڕاهێنان هەرزوو دەستی گەشت بەنازناوی شارە حەیاتەکە، ئەوەش دوای ئەوەی لەئاستی خونچەکان دووجار بوەتە پاڵەوانی یانەکانی سلێمانی، هاوکات لە ۲٠۱۷ ش بە ئاستی خونچەکان بۆ جۆری (تاکی کراوە) بوو بە پاڵەوانی کوردستان و لەگەڵ هاوڕێکانیشی هەمان ئەنجامی بۆ تیمی یانەی ئاشتی بردەوە.


ئارۆ ئاستە تەمەنیەکەی بوو بە بێچوەشێران و لەوەشدا دوو جار پاڵەوانی یانەکانی سلێمانی (تاکی گشتی) بردۆتەوە.


ئارۆ سەلام ساڵی ۲٠۱۹ لەشاری دهۆک و بەشێوەی تیم لەگەڵ یانەی ئاشتی بوو بەپاڵەوانی کوردستان و دەست کەوتێکی دیکەی بۆ مێژوو تۆمارکرد.


ئەم بەهرەمەندە لەقوتابخانەشدا و لەپاڵەوانێتی خوێندنگاکانی پەروەردەی ڕۆژئاوا، (قوتابخانەی قەیوانی بنەڕەتی) کردە پاڵەوانی سلێمانی و خۆشی یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییە.


ئەو ئاست و ئەنجامانەی کە ئارۆ لەکوردستان و عێراق پیشانی داوە، وای کرد کەیەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق ناچاربکات کە ئارۆ ببێت بەیەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانی هەڵبژاردەی بێچوەشێرانی عێراق و لەپالەوانێتیەکانی دەرەوەی وڵات درێسی عێراق بپۆشێت، بەڵام کۆرۆنا ئەو خەونەی تا ئێستا بەدی نەهێناوەو لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی ژیانی دوای کۆرۆنایە تا بەباشتر لەجاران دەربکەوێتەوەو هاوشێوەی کوردەکانی پێش خۆی ، ئەمیش سەرجەم ئاستە تەمەنیەکانی هەڵبژاردەی عێراق تێ بپەڕێنێت.

ئارۆ لەگەڵ پیشەگەرێکی میسری
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close