هەواڵ

نازناوەكە تەواو .. گۆڵكاری ماوە!

یۆڤانتۆس یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە پاڵەوانی ئیتاڵیا، بەڵام رۆناڵدۆ چاوی لە گۆڵكاری ناوخۆو ئەوروپا و ژمارەكەی هیگواینە.

شەوی رابردوو ئینتەر لەگەڵ فێرۆنتنیا یەكسانبوو، لە ئێستادا ئەتەلەنتا بە 6 خاڵ و ئینتەر بە 7 خاڵ لە یۆڤانتۆس دورن، تیپەكەی ساری كە 80 خاڵی هەیە ئەمشەو رووبەرووی ئۆدەنیزی ئەبێتەوە، لە كاتی بردنەوەیان بە فەرمی بۆ نۆیەمین جاری لەسەر یەك دەبنە پاڵەوانی كاڵچیۆ.

گۆڵكاری خولەكە لە ئیتاڵیادا ئێستا چاوێكی زۆری لەسەرە، ئیمۆبیلی هێرشبەری لازیۆ و رۆناڵدۆ هەردوكیان 30 گۆڵیان هەیە، بەو پێیەی چوار یاری خولەكە ماوە ئەم دوو یاریزانە كێبڕكێی قورسیان هەیە بۆ ئەوەی نازناوی گۆڵكەر وەرگرن، ئەگەر هەردوكیشیان هەمان ژمارەی گۆڵیان هەبوو ئەوە هەردوكیان دەبنە گۆڵكار.

جگە لە گۆڵكاری ناوخۆ رۆناڵدۆ چاوی لەسەر گۆڵكاری ئەوروپاشە كە خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی لەسەرە، لە ئێستادا لیڤاندڤسكی 34 گۆڵی هەیە و یاری نەماوە. لەدوای ئەوەش رۆناڵدۆ ئەگەر بەو 4 یاریە بتوانێت 6 گۆڵ بكات ئەوە بە ژمارەكەی هیگواین دەگاتەوە كە خاونی زۆرترین گۆڵە لە یەك وەرزی خولی ئیتاڵیادا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close