ئه‌حمه‌د یاسین ئاماده‌یه نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكاته‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئه‌حمه‌د یاسین-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى له‌میانه‌ى به‌شداریكردنیدا لهپڕۆگرامێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌د یاسین كه له‌ساڵى 2019ه‌وه به‌هۆى ئاستى هونه‌رییه‌وه له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق دوورخراوه‌ته‌وه، لهپڕۆگرامى ستۆدیۆى جه‌ماوه‌رى كه‌ناڵى ئاسمانى (دجله)ى عێراقیدا، ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه ئه‌و چه‌ندین یارى له‌گه‌ڵ سریچكۆ كاتانیچ-ى راهێنه‌رى سلۆڤینیایی ئه‌نجامداوه و ئاستێكى باشیشى پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها وتى: من ئاماده‌م بۆ نوێنه‌رایه‌تى كردنى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراق له‌هه‌ر كاتێك دابێت.
ئه‌حمه‌د یاسین-ى ناوه‌ڕاستكار یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه ئه‌و یه‌كێكه له‌باشترین یاریزانانى سوید و له‌و وڵاته‌دا ناوێكى گه‌وره‌ى هه‌یه، باسی له‌وه‌شكرد و وتى: له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزاندا قسه‌م كردووه كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقین و باوه‌ڕم پێ هێناون نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكه‌ن.
شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى كوردى فه‌یلى-یه و ته‌مه‌نى 29 ساڵه و له‌ماوه‌ى ساڵانى 2012 تا 2019 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراقدا خاوه‌نى 6 گۆڵه له 61 یارى نێوده‌وڵه‌تیدا.