هەواڵ

هێندرسنی کاپتنی لیڤەرپوڵ بەباشترینی ئینگلتەرا هەڵبژێردرا

لەدوای بەرزکردنەوەی جامی پرێمیەر لیگ و سەرکردایەتی کردنی لیڤەرپوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوەی ٣٠ ساڵە لەگەنجینەی یانەکە وونە، جۆردان هێندرسنی کاپتنی لیڤەرپوڵ خەڵاتێکی تایبەتی بۆ خۆی چنییەوە و بەباشترین یاریزانی خولەکە هەڵبژێردرا.

یەکێتی نووسەرانی تۆپی پێ لەئینگلتەرا زۆرینەی دەنگی خۆیان بەخشیە جۆردان هێندرسنی تەمەن ٣٠ ساڵی یاریزانی هێڵی ناوەراستی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوڵ بەوەش بووە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا

لەدەنگدانەکەدا هێندرسن پێش هەریەکە لە ڤان دایک و مانێ-ی هاوتیپ و هەروەها کیڤن دی برۆینێ لە مانچستەر سیتی و مارکۆس راشفۆرد لە مانچستەر یونایتد کەوت.

ساڵانە لەسەر ئاستی ئینگلتەرا چەندین خەڵات بەباشترین یاریزانەکان دەدرێت لەوانیش باشترین یاریزان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، هەروەها PFA یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، ئەمەی هێندرسن لەلایەن یەکێتی نووسەرانی تۆپی پێ لەئینگلتەرا-وە بەخشرا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close