هەواڵ

کوردێک چووە پاڵ سەرهەنگ موحسین لەیانەی ئەمانە

لەگەرمەی بازاڕی هاتن و چوونی یاریزانان لەعێراق یانەی ئەمانەی بەغداد گرێبەستی لەگەڵ عەلی سەعد (باوکی لاوێن) ئیمزاکرد کەیاریزانێکی بەئەزموونە و گۆڵکارێکی بەتوانایە.

عەلی سەعد کەلای ستافی کورد سپۆرت ناسراوە بەوەی کوردی فەیلیە و شانازیی بەکوردبوونی خۆیەوە دەکات، بەڵام رەنگە ئەوە لای بەشێکی خوێنەران زانیارییەکی نامۆ و نەزانراوبێت.

ئەو یاریزانە خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەرییە و لەزۆربەی یانە گەورەکانی عێراق یاریی کردووە وەک زەورا و قوەجەویە و شوڕتە و کەرخ و نەجەف و نەوتی ناوەڕاست یارییکردووە، لەگەڵ زەورا بۆتە پاڵەوانی خولی عێراق.

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانیش بۆ هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵۆمپی و سەربازی عێراق یاریی کردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی سەربازی عێراق بوونەتە پاڵەوانی جامی جیهانی سەربازی 2013 .

لەکوردستانیش عەلی یاریی بۆ یانەکانی سلێمانی و زاخۆ کردووە، سەرەتای دەرکەوتنی خۆی لەگەڵ یانەی سلێمانی بووە توانی لەگەڵ ئەو یانەیە ببێتە پاڵەوانی خولی پلە یەک و بگەڕێنەوە بۆ خولی نایابی عێراق.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close