هەواڵ

پێلاوەی ئاڵتونی.. ئەگەر یەکسانبوون؟

لەپێشودا دەکرا دوو یاریزان پێالوی ئاڵتونیان پێ بدرێت، بەڵام یاساکە گۆڕا.

لە ئێستادا نزیکبوینەتەوە لە کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتونی، هەریەکە لە ئیمۆبیلی و رۆناڵدۆ تەنها ٣ یاریان ماوە لەم وەرزەدا.

ئیمۆبیلی ٣١ گۆڵی هەیە و رۆناڵدۆش ٣٠ گۆڵیان هەیە، بەڵام لیڤاندۆڤسکی خاوەنی زۆرترین گۆڵە بە ٣٤ گۆڵ.
بەپێی یاسای تازە کە لە پێش ئەم وەرزە گۆڕانکاری بەسەرداهات، ئەگەر دوو یاریزان ژمارەی گۆڵەکانیان و خاڵەکانیان یەکسانبوون، ئەوا ئەو یاریزانەی کەمترین خولەک یاری کردوە خەڵاتەکە وەرئەگرێت.

بەو حساباتەش بێت لیڤاندۆڤسکی ٢٧٦١ خولەک یارکردوە لە بۆندس لیگا، ئیمۆبیلی بە ٢٨١٦ خولەک ئەو گۆڵانەی کردوە، رۆناڵدۆش ٢٦٤٩ خولەک یاری کردوە، ئەگەر رۆناڵدۆ یان ئیمۆبیلی بیانەوێت ببنە گۆڵکاری ئەوروپا دەبێت ٣٥ گۆل بکەن، چونکە ژمارەی خولەکەکانی لیڤا کەمترە لە هی هەردوکیان (راستە ئێستا ١١٢ خولەک رۆناڵدۆ کەمتر یاری کردوە بەس ئەگەر ٣ یاریتر بکات بێگومان بە خولەک رۆناڵدۆ زیاتر ئەبێت).

یەکسانبوون لە گۆڵدا لە بەرژەوەندی لیڤاندۆڤسکیەو هەریەکە لە رۆناڵدۆ و ئیمۆبیلی ئەرکەکەیان قورستر بوە بەم یاسا تازەیە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close