هەواڵ

نێیمار و ڤێراتی سەرپێچییان كرد

ھەرچەندە مەترسییەكانی گواستنەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیھاندا نەڕەویونەتەوە، بەڵام دوو ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ئاھەنگ سازئەكەن و تێكەڵاویی دروست ئەكەن.

لەكاتێكدا ئەوەندە نیە نێیمار لەبەڕازیلەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەڕەنسا، بەڵام خێرا ئەو یاریزانە خۆی گەیاندە لای ماركۆ ڤێراتی ھاوڕێی بۆ ئاھەنگێكی كەناردەریا.

بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان ھێشتا كۆبوونەوە و ئاھەنگ و تێكەڵاوبوون ڕێگەپێدراو نیە، پیدەچێت حكومەت و یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا تەنانەت یانەی پاریس سان جێرمان-یش بەرامبەر ئەو ھەڵسوكەوتەی ڤێراتی و نێیمار بێ ھەڵوێست نەبن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close