زانا ئه‌لیاسى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى فوتساڵى كوردانى سوید درێژه به‌یاریكردن ده‌دات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى فوتساڵى كالمار (ئێف سى كالمار) كه یانه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى كوردانى سوید-ه له‌یارى فوتساڵ، گرێبه‌ستى چواره‌مى بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى (ئۆسترا گواتالاند) واژووكرد و گرێبه‌سته‌كه‌شى له‌گه‌ڵ زانا ئه‌لیاسى یاریزانى كورده.
زانا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى یانه‌كه‌وه له‌ساڵى 2018 یارى تێدا ده‌كات، به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه هه‌روه‌ها سیفاتى یاریكردنی كه زیاتر به‌رگرییه، له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه بۆ وه‌رزێكى تر گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا نوێكرایه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌رزێكى تری درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه.
ئه‌م یاریزانه كورده كه ژماره درێسى 10ى یانه‌كه‌ى ده‌پۆشێت و تائێستا خاوه‌نى 22 یارى و 12 گۆڵه، ئێستا له‌دووه‌م گه‌وره‌ترین خولى فوتساڵى یانه‌كانى سوید (خولى پله یه‌ك) یاریزانى یانه‌ى فوتساڵى كالمار-ه، به‌پێى بڕگه‌یه‌كى گرێبه‌سته‌كه‌ى، له‌ڕۆژى 15-8-2020 گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌ژمار ده‌كرێ و پاشان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و ئاماده‌سازیی ده‌كات و له‌مانگه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌م ده‌چێته نێو ركابه‌رییه‌كانى خولى پله یه‌ك.

زانا ئه‌لیاسى ساڵانى پێشوو له‌تیپى فوتساڵى ئه‌لیاسى ده‌ستى به‌یارى فوتساڵ كردووه كه‌ساڵى 2018 تیپه‌كه بۆتە یانه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند به‌ناوى یانه‌ى فوتساڵى سه‌رپێل زه‌هاو كه دواتر ناوه‌كه‌ى كراوه‌ته (كالمار) و ئه‌میش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌شداربووه و هه‌مان ساڵ یانه‌كه‌یان له‌خولى پله دووى فوتساڵى یانه‌كانى سوید-ه‌وه بۆ خولى پله یه‌ك سه‌رخستووه و وه‌رزى پێشوو 2019-2020 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا له‌خولى پله یه‌كى فوتساڵى یانه‌كانى سوید بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى (ئۆسترا گواتالاند) به‌شدارى كرد و 8 گۆڵى له 13 یاریدا تۆماركرد.
یانه‌ى فوتساڵى كالمار كهوهرزى داهاتوو 2020-2021 له‌خولى پله یه‌كى فوتساڵى یانه‌كانى سوید ركابه‌ریى ده‌كات، جگه له‌گرێبه‌ستى (زانا ئه‌لیاسى)، له‌پێشوودا گرێبه‌ستى هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان (كاروان دیلاشۆب ئه‌لیاسى و فلامور پۆپاج و كارزان ئه‌لیاسى) درێژكردۆته‌وه.
شایه‌نى باسه زانا ئه‌لیاسى ته‌مه‌ن 31 ساڵ له‌كوردستان له‌دایكبووه و ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌ژین پالانیجافى پێكهێناوه و له‌شارى كالمار-ى سوید نیشته‌جێیه و جگه له‌یارى فوتساڵ، یاریزانى یارى تۆپى پێیه و ئێستا له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى (كالمار سیتى) له‌خولى پله سێى یانه‌كانى سوید یارى ده‌كات.