وتار

ئەو هەستەی کاتێک گۆڵ تۆمار دەکرێت ⚽ تۆپ لە تۆڕی دواوەی گۆڵ دەدات🥅


کام گۆڵەت تۆمار کردوە یاخود بینیوتە و هەرگیز بیرت ناچێتەو؟
(مێژوو)
کاتێک کە یەکەمجار یاری تۆپی پێ کرا، تۆڕی گۆڵ نەبوو،بۆیە بوە هۆی دروست بونی مشتومڕ لەسەر ئەوەی ئایا گۆڵ تۆمار کراوە یاخود نا،وە هەروەها بۆ هاندەران کە ئەهاتنە ناو یاریگا بۆ دەست تێواردانیان لە یاری.
بیرۆکەی دانانی تۆڕی گۆڵ داندرا لە ساڵانی (1889) بۆ( 1891) لەلایەن (جۆن ئەلیکسانەدەر بڕۆدی) کە ئەندازیارێک بوو لە لێڤەرپوڵ.
کە وای کرد لە یەکێتی ئینگلتەرا کە تاو توێی دانانی تۆڕی گۆڵ بکەن.
بۆیە لە مانگی (9)ی ساڵی (1891) بڕیاریاندا لە خولی ئینگلتەرا پێویستە لە سەرجەم یاریەکاندا تۆڕی گۆڵ بەکار بهێندرێت.
وە یەکەم یاری کۆتایی لە جامی یەکێتی ئینگلیزی لە نێوان(وێست برۆمیج ئەلبیۆن VSئەستۆن ڤێلا) لە ساڵی (1892) تۆڕی گۆڵ بەکارهێندرا.
لە ساڵی (1895) لە لایەن ئەنجومەنی یاسادانانی تۆپی پێ (IFAB) بڕیاردرا لە سەرجەم یاریە نێودەوڵەتیەکان تۆڕی گۆڵ بەکار بهێندرێت،لە ساڵی (1938)وە بڕیاردرا کە دانانی تۆڕی گۆڵ نابێت بسەپێندرێت واتا مەرج نیە کە تۆڕی گۆڵ دابندرێت.
لە ئێستادا و لە یاساکانی تۆپی پێ لە مادەی (1) سەبارەت بەتۆڕی گۆڵ دەڵێت:

🔴دەکرێت تۆڕی گۆڵ بە هەردوو ستون و ڕاجەی گۆڵ هەڵبواسرێت لە زەوی بچەسپێندرێت لە دوای گۆڵەوە.

🔴دەبێت بەشێوەیەکی ڕاست و دروست بچەسپێندرێت.
🔴نابێت ببێتە ڕێگر لە بەردەم گۆڵچی.

ئومێد مصطفی عبدالله
ناوبژیوانی پلە یەکی عێراق و کوردستان

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close