هەواڵ

بەلێدوانێکی تەلەفزیۆنی نەشئەت ئەکرەم گۆمەکەی شڵەقان

نەشئەت ئەکرەم یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەراستی هەڵبژاردەی عێراق لەلێدوانێکی قورس و بۆمب ئاسادا دیاریدەیەکی قێزەونی ناو وەرزشی عێراقی خستەڕوو ئەویش بەرتیل وەرگرتن و پارە وەرگرتنە بەرامبەر خۆپاڵاوتن و هەڵبژاردن.

لەمیانەی دیدارێکیدا لەکەناڵی تەغییری عێراقی نەشئەت ئەکرەم دەڵێت لەدواین هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کەعەبدولخالق مەسعود کورسی سەرۆکایەتیەکەی بۆ دووەم جار بردەوە، کەسێک کەکارمەند و فەرمانبەری یەکێتیەکە بووە، داوای پارەی لەنەشئەت ئەکرەم کردووە بەرامبەر خۆپاڵاوتن و پشتگیری کردنی لەدەنگدانەکەدا.

نەشئەت کەلەشاری هەولێرەوە میوانی بەرنامەکە بوو دەڵێت لەیەکێک لەژوورەکانی یەکێتی تۆپی پێ کەسێک کەکارمەندی یەکێتیەکە داوای بڕی ١٠ هەزار دۆلار (١ دەفتەر) ی لێکردووە بۆ پاڵپشتی کردنی لەلایەن باڵێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتیەکە بۆ سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکە.

هەروەها نەشئەت ئەڵێت دواتر کەکاتی هەڵبژاردنەکە نزیکبۆتەوە پێش یەک کاتژمێر هەمان کەس هاتۆتەوە وتوویەتی نرخەکە بەرزبۆتەوە بۆتە ٢٠ هەزار دۆلار (٢ دەفتەر)، بەڵام ئەم پێی وتووە نەخۆم ئەفرۆشم نەکەس ئەکڕم.

ڤیدیۆی لێدوانەکەی نەشئەت ئەکرەم

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close