هەواڵ

سەفین کانەبی لەکۆبونەوەی یەکێتی تۆپی پێدا بەشدار نابێت

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای چەند مانگێک یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ شەممە بڕیارە لەشاری هەولێر یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان کۆبونەوەیەکی تایبەت لەسەر چارەنوسی چالاکیەکانی ئەنجام بدات، هاوکات بەپێی زانیاریەکانی دەست کوردسپۆرت کەوتوە سەرۆکی یەکێتیەکە بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستیەوە ئامادەنابێت و چاوەڕێ دەکرێت (هادی کەریم)جێگری سەرۆک کۆبونەوەکە بەڕێوە ببات.


جێی باسە وەرزشکاران و یانەکان چاوەڕوانی وەڵامێکن دەستیان بکەوێ لەسەر چارەنوسی تیپەکانیان بەتایبەت خولی نایاب، بەڵام پێ ناچێت سبەی بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە بدرێت و چەند سیناریۆیەکیش باس دەکرێت کە سبەی دوای کۆبونەوەکە دەردەکەوێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close