هەواڵ

راشفۆرد سەرۆک وەزیرانی ناچارکرد بڕیارەکەی بگۆڕێت

مارکۆس راشفۆردی یاریزانی لاوی یانەی مانچستەر یونایتد لەڕێی کەمپەینێکەوە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ناچارکرد گۆڕانکاریی لەبڕیارێکی حکومەت بکات کەتایبەت بوو بەدابینکردنی کۆبۆنی خۆڕایی بۆ خۆراکی خوێندکاران لەهاویندا.

لەماوەی رابردوودا راشفۆرد داوای لەسەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد لەکاتی پشووی هاوینیشدا درێژەبدات بەو کۆبۆنەی کەلەکاتی خوێندن-دا دەردرێت بەخوێندکاران تاوەکو ژەمە خۆراکی خۆڕایی پێ وەربگرن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش بەداواکەی راشفۆرد رازیبوو تا لەهاوینی ئەمساڵدا کۆبۆنەکە بەردەوامی هەبێت.

لەوتاری رۆژانەی خۆیدا لە خانووی ژمارە ١٠ ی داونین ستریت (ماڵی سەرۆک وەزیران)، بۆریس جۆنسن ووتی: قسەم لەگەڵ راشفۆرد کرد و پیرۆزباییم لێکرد بۆ ئەو کارەی کردوویەتی و ئەگەر راستگۆبم من درەنگ پەیامەکەم پێگەیشت، بەڵام راستەوخۆ قبوڵم کرد.

بەبۆنەی ئەو کەمپینەی راشفۆرد و رازیبوونەکەی سەرۆک وەزیران زیاتر ١.٣ ملیۆن خوێندکار لەپشووی هاوینەی ئەمساڵدا سوودمەند ئەبن لەو کۆبۆنەی بۆ کڕینی ژەمە خۆراک پێیان ئەدرێت، لەدۆخێکی وەک ئێستادا ئەو کۆبۆنە گرنگی خۆی ئەبێت بۆ خانەوادەی خوێندکاران و لانی کەم کارئاسانییەک ئەبێت لەکەمکردنەوەی خەرجی.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close