هەواڵ

زیانە داراییەکان زۆرە ئەگەر سەرنەکەون

هەریەکە لە مانچستەر یونایتد و چێڵسی زیانێکی دارایی زۆر ئەکەن لەکاتی سەرنەکەوتنیان بۆ چامپیۆنس لیگ.

رۆژی یەک شەممە لەدواین هەفتەی پرێمەرلیگدا هەریەکە لە مانچستەر یونایتد و چێڵسی پێویستیان بە یەک خاڵ هەیە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو، مان یونایتد دەبێتە میوانی لیستەر و چێڵسیش پێشوازی لە وڵڤز ئەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاوی کردۆتەوە کە پاداشتی دارایی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگ دوای هەموو حساباتێک دەگاتە ٨٠ ملیۆن پاوەند، بەڵام ئەگەر هەریەکێک لەم دوو تیپە بگەنە ئەوروپا لیگ ئەوە پاداشتەکە کەم ئەبێتەوە بۆ ٣٠ ملیۆن پاوەند، واتە هەر لەوەدا ٥٠ ملیۆن زەرەر ئەکەن.

بۆ مانچستەر یونایتد زیانەکە زیاترە بەوەی ئەگەر بۆ ٢ ساڵ لەسەر یەک نەگەنە چامپیۆنس لیگ لە گرێبەستی درێسەکەیاندا هەیە لەگەل ئەدیداس کە ٢٠ ملیۆن پارەی گرێبەستەکەیان کەم ئەبێتەوە، لە ئێستادا ساڵانە ٧٥ ملیۆن پاوەند پارەی گرێبەستەکەیانە لەگەل ئەدیداس.

بێگومان نەگەیشتن بە چامپیۆنس لیگ لەئێستادا بۆ ئەم دوو یانە گەورەیە قورسترە چونکە بەهۆی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تیپەکان لەبارودۆخێکی دارایی باشدا نین باشدانین، لەکاتێکدا یاریەکانیشیان بێ هاندەرەو دیارنیە وەرزی داهاتووش هاندەر کەی دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close