محه‌مه‌دی کورد لەگەڵ سویدییەک لە ئێم ئێم ئەی یاری دەکات

یاریزانی لاوی كورد محه‌مه‌د زهرهعێی کە دانیشتووی وڵاتی نەرویژە له به‌رواری ۱_۸_۲٠۲٠یهكهم یاری بۆ كۆمپانیای بره‌یڤ ئه‌نجام ده‌دات کەیارییەکەش لهكێشی٧٧ كگمەو به‌رامبه‌ر بە یاریزان ئههوزی كوامێی سویدیە.

محه‌مه‌د شاره‌زایی باشی لهستایله جیاوازه‌كانی زۆرانبازی و گراپلین هەیەو چه‌ندین یاری بۆكسێنشی کردوە، کە ئه‌مه‌ش چه‌ند چه‌كێكی به‌هێزه بۆ یاریزانی ئێم ئێم ئه‌ی، بەوەش چاوه‌رێی ئایندهیەکی باشی لێدەکرێت.

كۆمپانیای بره‌یڤ چه‌ند یاریزانێكی كوردی تری تێدایه‌و له مانگی ٨ دا له ئیڤێنته‌كانی داهاتوو یاری ده‌كه‌ن کەپێشتر چه‌ندین یاریزانی جیهانی له كۆمپانیای برهیڤهوه ده‌ركه‌وتوون و له رووی ئاسته‌وه به گشتی یاریزانه‌كانی به‌توانان، بۆیه ڕووبه‌روو بونهوهكان له ئاستێكی به‌رزدا ئه‌نجام ده‌درێت وه بریاریش وایە کێبڕکێکان له كه‌ناڵی ئه‌بو زەبی سپۆرت به‌راسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه.