هونەرە بەرگریەكان

مایك تایسۆن ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ یاری كردن

مایك تایسۆن

لە بەرواری ١٢ی مانگی ۹ یارییەکی خێرخوازی لەنێوان مایک تایسۆن و رۆی جۆنز جوینیور ئەنجام دەدرێت، یاریەکە لە ژێر چاودێری کۆمیسیۆنی وەرزشی کالیفۆرنیا دەبێت و لە شاری لۆس ئەنجلۆس ئەنجام دەدرێت.

یاریەکە لە کێشی قورسە (٩١+ کگم) و بە یاسای تایبەت ئەنجام دەدرێت و دەستکێشەکان سەروو ١٦ ئاونس دەبن بۆ پاراستنی تەندروستی یاریزانان. ئەم یارییە بە رێکخستنی DAZN و ڕێکلام و کاری میدیایی کەنالی CBS سپۆڕت دەبێت.
مايک تايسون كە تەمەنی ٥٤ ساڵە و رۆی جۆنز کە تەمەنی ٥١ ساڵە دەخرێنە ناو پشکنینێکی تایبەت بە یاریزانانی سەروو ٤٥ ساڵان بۆ مەبەستی پاراستنی تەندروستیان، دوای ئەم پشکنینە بەڵێنی یاریکردنیان پێ دەدرێت.
مایک تایسون کە ٣ جار پاڵەوانی کێشی قورسی جیهان بووە لە رێکخراوەکانی (IBF و WBC و WBA) و توانی لە ٩ یاری پشتوێنەکانی بپارێێت و بە کۆی یاری پرۆفێشناڵ (٥٠ براوە و ٦ شکست).


رۆی جۆنز جونیور کە ٣ جار پاڵەوانی کێشی (٨١-٩١ کگم) بووە لە رێکخراوەکانی (IBF و WBC و WBA) و دواتر پشتوێنی کێشی قورسی (WBA)ی بە دەست هێناوە و تاکە یاریزانە کە پێشتر یاریزانی (٦٦.٧-٦٩.٩ کگم) بووە و توانی نازناوی کێشی قورس بە دەست بێنێت و خاوەنی مێدالەی زیوی یاریە ئۆلمپیەکانی ١٩٨٨ کۆریایە لە کێشی (٦٦.٧-٦٩.٩ کگم)ی بۆکسینگ و بە کۆی یاری پرۆفێشناڵ (٦٦ براوە و ٩ شکست)

رۆی جونیۆر جۆنس

ئاماده‌كردن:مه‌حموود غه‌دیر

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close