خولى نایابی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه یان كۆتایی پێهێنرا؟

سه‌نگه‌ر زرار
ئه‌مڕۆ 25ى ته‌مموزى 2020 یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى 8 ئه‌ندام، به‌فه‌رمیی بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نووسى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان دا، به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیارى ئه‌وه درا خوله‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و یانه‌كانى نهرورۆ و برایه‌تى وه‌ك یه‌كه‌م و دووه‌مى خوله‌كه ده‌ستنیشان كران، هیچ یانه‌یه‌كیش دانه‌به‌زێت.
تائێره ئاساییه، به‌ڵام خولێك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه چۆن یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ دیارى ده‌كرێ، له‌هه‌موو دونیادا سێ بژارده له‌به‌رده‌م دیاریكردنى خوله‌كاندا هه‌یه و یه‌كێكیان ده‌بێت به‌بڕیارى كۆتایی:
1-خولى راگیرا‌و ته‌واو ده‌كرێ و درێژه‌ى پێده‌رێ تا نازناوى پاڵه‌وان یه‌كلاده‌بێته‌وه.
2-خوله‌كه هه‌ڵده‌وشێته‌وه و تهواوناكرێ و هیچ ئه‌نجامێكیش بۆ تیپه‌كان ئه‌ژمار ناكرێ.
3-خوله‌كه كۆتایی پێده‌هێنرێت و له‌سه‌ر دوایین ئه‌نجامه‌كانى تیپه به‌شداره‌كان كه له‌خوله‌كه‌دا هه‌یان بووه، نازناوى پاڵه‌وان و پله‌كانى تریش یه‌كلاده‌كرێنه‌وه.
بۆیه راستره بڵێین یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بڕیاری كۆتایی پێهێنانى خوله‌كه‌ى داوه و دیاریكردنى پاڵه‌وان و دووه‌مى خولهكهشى به‌پشت به‌ستن بووه بهئهنجامهكانیان كه‌هه‌ریه‌كه‌یان 15 یان 16 هه‌فته یارى له‌خوله‌كه‌دا كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م یه‌كلاكراوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ى خاڵیان هه‌یه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵى سه‌ره‌تا و هیچ تیپێك ئه‌نجامه‌كانى بۆ ئه‌ژمار ناكرێ.