پێكانى كاپتنه كورده‌كه جێگه‌ى مه‌ترسیی نییه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ویا غه‌فورى به‌رگریكارى به‌ئه‌زموونى كورد و كاپتنى یانه‌ى ئیستقلال تاران له‌دوایین یارى یانه‌كه‌یدا دووچارى پێكان و پێكانهكهشى جێگه‌ى مه‌ترسیی نییه و به‌شدارى یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ) ده‌كات.
وریا غه‌فورى سنه‌یی له‌یارى یانه‌كه‌ى (ئیستقلال تاران) به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى نساجى مازه‌نده‌ران كه رۆژى 23ى ته‌مموزى 2010 له‌یاریگاى ئازادى و له‌هه‌فته‌ى 26ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران 1-1 یه‌كسانبوون، له‌كۆتایی نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا دووچارى پێكان هات و برایه ده‌ره‌وه‌ى یارییه‌كه، دواتر له‌نیوه‌ى دووه‌مدا تا كۆتایی به‌شدارى یارییه‌كه‌ى كرد، پێكانه‌كه‌ى بووه جێگه‌ى دڵه‌ڕاوكێى و دڵته‌نگى یانه‌كه‌ى كه مه‌ترسیدار بێت و نه‌توانێ له‌یارییه‌كانى داهاتوویاندا چیتر سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى بكات، به‌ڵام رۆژێك دواى یارییه‌كه و پاش ئه‌نجامدانى پشكنین، پزیشكه‌كان دڵنیایی ئه‌وه‌یاندا كه پێكانه‌كه‌ى جێگه‌ى مه‌ترسیی نییه.

به‌پێى رێنمایی تیمى پزیشكى و به‌سه‌رپه‌رشتى كاستى راهێنه‌ریی یانه‌كه‌شى، وریا غه‌فورى به‌رگریكار و كاپتنى یانه‌ى ئیستقلال-ى شین پۆش ده‌ستى بهمهشقى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاسن كرد و له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و بۆ یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى لهپڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێرانى وه‌رزى 2019-2020 به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى پارس جنوبى جه‌م ده‌توانێ یارى بكات كه یارییه‌كى هه‌فته‌ى دواخراوى هه‌فته‌ى 23ى خوله‌كه‌یه و رۆژى 27-7-2020 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.