گۆڵپارێزه بهئهزموونهكهى كورد نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووى بۆكرا

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌وڵاتى هۆڵه‌ندا، كاوه حه‌سۆ-ى گۆڵپارێزى نێوده‌وڵه‌تى كورد و یانه‌ى ڤیتیسه دلفت-ى هۆڵه‌ندایی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى سه‌ركه‌وتووى بۆ په‌نجه شكاوهكهى ده‌ستى چه‌پى كرا.
كاوه حه‌سۆ-ى ته‌مه‌ن 36 ساڵ و گۆڵپارێزى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كه ئێستا له‌شارى ئالفن ئه‌ن دن راین-ى وڵاتى هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه و لهتیمى یانه‌ى ڤیتیسه دلفت-ى به‌شدار له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى هۆڵه‌ندا بۆ تیمه‌كانى ئاماتۆر یارى ده‌كات، به‌هۆى شكانى په‌نجه‌یه‌كى ده‌ستى چه‌پى ماوه‌یه‌كه له‌یاریگا و یاریكردن دابڕابوو، رۆژى 24ى ته‌مموزى 2020 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى سه‌ركه‌وتووى بۆ كرا و له‌مباره‌یه‌وه وتى: پاش شكانى ئه‌و په‌نجه‌یه‌م و خواربوونى، توانیم نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكه‌م و سوپاس بۆخواى گه‌وره و هه‌موو شتێك نه‌شته‌گه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو.

كاوه حه‌سۆ-ى گۆڵپارێز كه خاوه‌نى 20 یارى نێوده‌وڵه‌تییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا، ئه‌مساڵ پاش وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى سى (C) بوارى مه‌شقدان و راهێنه‌ریی گۆڵچێتى له‌سه‌ر ئاستى هۆڵه‌ندا و وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ، له‌قوتابخانه‌ى مۆڤێلا-ى مه‌شق و راهێنان و فێركردنى یارى تۆپى پێ كه گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌ى بوارى راهێنانه له‌شارى دلفت، هه‌لى ئه‌وه‌ى پێدرا وه‌ك راهێنه‌رێك منداڵانى به‌هره‌مه‌ند لهتهمهنهكانى 6 تا 12 ساڵى فێرى گۆڵچێتى بكات.
شایه‌نى باسه كاوه حه‌سۆ-ى گۆڵپارێزى به‌ئه‌زموونى كورد كه له‌شارى عامودا-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و باڵاى 185 سانتیمه‌تره، به‌ر له‌وه‌ى رووبكاته هۆڵه‌ندا و له‌یانه‌ى ڤیتیس دلفت یارى بكات، له‌سه‌ر ئاستى سوریا بۆ تیمى یانه‌كانى عامودا و جه‌یش و ته‌ڵیعه/ به‌خواستن و له‌هه‌رێمى كوردستانى عیراقیش بۆ هه‌ردوو تیمى یانه‌كانى زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر یارى كردووه.