له‌خولى سوید دالكورد به‌قورسی دۆڕا و دوو پله‌ى تریش دابه‌زى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى تر‌ى سوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید یانه‌ى دالكورد-ى كوردان دووچارى شكستێكى گه‌وره هات و له‌خانه‌ى 11ى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌وه بۆ خانه‌ى 13 دابه‌زى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌مموزى 2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020 كه به (سوپێرتان) ناسراوه، یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید بووه میوانى یانه‌ى تریللبۆرگز و یارییهكهشى له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مه‌وه 1-4 پێ دۆڕاند.
یانه‌ى تریللبۆرگز له‌خوله‌كه‌كانى 6 و 11 به‌دوو گۆڵ پێشكه‌وت و دواتر یانه‌ى دالكورد له‌خوله‌كى 21دا گۆڵێكى له‌ڕێگه‌ى كارفالا سیسۆكۆ تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى كرده 1-2، دواى ئه‌م گۆڵه له‌خوله‌كه‌كانى 41 و 43دا یانه‌ى تریللبۆرگ دوو گۆڵى تریشى كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى كرده 4-1 و ئه‌رك و بارى سه‌رشانى یانه‌كه‌ى كوردانى زۆر قورس كرد و له‌كۆتایی ئه‌م نیوه‌یه‌دا، ناوبژیوان (ستیف)ى یاریزانى یانه‌ى دالكوردى به‌كارتى سوور كرده ده‌ره‌وه.

له‌نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌شدا دالكورد به 10 یاریزانه‌وه باشتر ده‌ركه‌وت و پارێزگارى له‌وه كرد یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا هه‌لى كه‌مى یاریزانه‌كانى بقۆزێته‌وه و گۆڵى تر‌ى لێبكرێت، خۆشى نه‌یتوانى گۆڵى تر بكات و جیاوازییه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
به‌م دۆڕاندنه قورسه‌ش، یانه‌ى دالكورد دووچارى سێیه‌م دۆڕاندن هات له‌به‌رامبه‌ردا خاوه‌نى بردنه‌وه‌یه‌كى تاقانه و چوار یه‌كسانبوونه و 12 گۆڵى هه‌یه و 12 گۆڵیشى لێكراوه و 7 خاڵى له 8 یاریدا هه‌یه و له‌خانه‌ى 13ى ریزبه‌ندى سوپێرتان دایه.