فهردینى به‌هره‌مه‌ند بووه سوپرایزى فه‌رهاد مه‌جیدى بۆ جهماوەرى یانه‌ى ئیستقلال

سه‌نگه‌ر زرار
تایبه‌ت به kurdsport
بههرهمهندهكهى كورد بۆته سوپرایزى فه‌رهاد مه‌جیدى راهێنه‌رى یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران و یه‌كه‌م ده‌رفه‌تى یاریكردنى لهپڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران بۆ ره‌خساند.
پاش ئه‌وه‌ى مانگى حوزیرانى رابردوو له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌سازیدا، فه‌رهاد مه‌جیدى راهێنه‌رى یانه‌ى ئیستقلالى تاران (فه‌ردین ره‌بت)ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێران و تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى ریكاى بابل تاقیكرده‌وه، رۆژى 23ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م ده‌رفه‌تى یاریكردنیشى له‌خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020 بۆ ره‌خساند كاتێك له‌خوله‌كى 90+5دا له‌شوێنى مه‌هدى قایدى له‌نێو یاریگاى ئازادى له‌تاران و به‌درێسى ژماره 47 هاوبه‌شى یارى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى نساجى مازه‌نده‌ران پێكرد.

یاریكردنى فه‌ردین كه‌ته‌مه‌نى كه‌متره له 19 ساڵ و وه‌ك یاریزانى هێڵى ناوه‌ند و یاریى دروستكه‌ر و سییه‌مین یاریزانى تۆماركراوى نێو لیستى یانه‌كه لهپڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران، سوپرایزى فه‌رهاد مه‌جید-ى راهێنه‌رى لاوى یانه‌ى ئیستقلالى شین پۆش بوو بۆ جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانى یانه‌كه‌ى پایته‌خت.
فه‌ردین-یش خۆى وه‌ك عاشقێكى یانه‌ى ئیستقلال خه‌ونى ئه‌وه بوو بۆ یارى بۆ یانه‌ى ناوبراو بكات و شانبه‌شانى وریا غه‌فورى و زه‌كه‌ریا مورادى یاریزانانى كوردى یانه‌كه و یاریزانه گه‌وره‌كان یارى بكات و ئه‌و خهونهشى پێشوه‌خته له‌سه‌رده‌ستى فه‌رهاد مه‌جید هاته‌دى و هه‌رچه‌نده چه‌ند خوله‌كێكى كه‌م یاریكرد، به‌ڵام وه‌ك بچووكترین یاریزانى یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌ى پڕۆلیگدا ناوى چووه مێژووه‌وه.

شایه‌نى باسه (فه‌ردین ره‌بت)ى یاریزانى لاوى كورد له‌شارى پیرانشار-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، ده‌ستپێكى یاریكردنى لهتیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى تراكتۆرسازى ته‌برێز بووه و پاشان ساڵى 2019ى رابردوو به‌پێى بۆندێك بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ (2019-2024) بووه موڵكى یانه شین پۆشه‌كه‌ى تارانى پایته‌خت (ئیستقلال).
*په‌یامێكى ڤیدیۆیی فه‌ردین تایبه‌ت به كورد سپۆرت: